سەرۆکی ئیسرائیل نامەی دەستبەکاربوونی باڵوێزی تورکیای وەرگرت

هه‌ینی 13 كانونی دووه‌م 2023 - 00:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=21613

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی، نامەی دەستبەکاربوونی باڵوێزی نوێی تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکانی وەرگرت.

بۆ یەکەمجار لە دوای ئاساییبوونەوەی تەواوەتی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب، چوارشەممەی رابردوو ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل نامەی دەستبەکاربوونی شاکر ئۆزکان تورونلار باڵیۆزی تورکیای وەرگرت.

هێرزۆگ وتی: ئاشکرایە کە ئیسرائیل گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندییە مێژووییەکانی لەگەڵ تورکیا دەدات. پەیوەندییەکە لە ڕابردوودا قەیرانی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لە ئێستادا، خۆشحاڵین کە لەسەر ڕێگایەکی زۆر باشداین. تورکیا و ئیسرائیل دەتوانن و پێویستە لە زۆر بواردا هاوکاری بکەن کە دەتوانێت ببێتە هۆی پێشکەوتن و گەشەکردن بۆ هەردوولا.

شایانی باسە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەم دواییەدا لە میانەی رێوڕەسمێکی فەرمی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا نامەی دەستبەکاربوونی ئیریت لیلیانی باڵوێزی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەنقەرە وەرگرتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *