پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا ئەردۆغان و ئەسەد کۆدەبنەوە!

پێنجشەممە 12 كانونی دووه‌م 2023 - 20:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=21595

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەیەکی تورکی رایگەیاند کە سەرۆک کۆماری تورکیا پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ هاوتا سورییەکەی کۆدەبێتەوە.

ڕۆژنامەی ئایدینلیکی تورکیا بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا لە قۆناغی سێیەمی پڕۆسەی باشترکردن و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، کە لە ئەنجامی پێشهاتەکانی باکوری سوریا دروست بووە، پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا لەگەڵ یەکتر کۆدەبنەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەم دواییانەدا ڕایگەیاندبوو کە ئەنقەرە و دیمەشق بەرەو باشترکردنی پەیوەندییەکان دەڕۆن. هەروەها ئەگەری کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا ڕەت نەکردەوە.

میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، ئەگەر داوا لە مۆسکۆ بکرێت نێوەندگیری لە نێوان سوریا و تورکیادا بکات، ئەوا ئەم داواکارییە قبوڵ دەکات.

شایانی باسە لە ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ وەزیرانی بەرگری تورکیا و سوریا دوای ١١ ساڵ بۆ یەکەمجار لە کۆبوونەوەیەکی مێژوویی لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کۆبوونەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *