هێرش کرایە سەر کاروانی لۆجستی داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراق

پێنجشەممە 12 كانونی دووه‌م 2023 - 11:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=21586

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاروانێکی لۆجستی داگیرکەرانی ئەمریکی لە ناوچەی ئەلتاجی سەر بە پارێزگای بەغدا لە لایەن گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقەوە هێرش کرایە سەر.

ئەمە یەکەم هێرشی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقە بۆ سەر کاروان و پێگەكانی تیرۆریستانی ئەمریکی لە عێراق دوای نزیکەی چوار مانگ. دوایین هێرشی خۆڕاگری عێراق لەدژی کاروانەکانی لۆجستی ئەمریکا لە سەرەتای مانگی ئەیلول لە پارێزگای ئەلموسەنا ئەنجام درا.

پێدەچێت ئەمە وەڵامێک لەبەرامبەر فشارە ئابوورییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر عێراق بێت کە بە هۆیەوە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *