هەڵکردنی ئاڵای سوریا لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی هەسەدە!

چوارشەممە 11 كانونی دووه‌م 2023 - 13:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=21500

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ژمارەیەک لە دانیشتووانی شارۆچکەی زیبان کە لەژێر دەسەڵاتی گروپە کوردییەکاندایە، لە قوتابخانەیەک ئاڵای سوریایان هەڵکرد.

کۆمەڵێک لە دانیشتووانی شارۆچکەی زیبان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گروپە کوردییەکان لە پارێزگای دێرەزوور، لە یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەم شارۆچکەیە وەک پشتیوانی لە حکومەتی سوریا و بۆ دەربڕینی دژایەتی خۆیان بۆ ئامادەبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەم ناوچەیە، ئاڵای سوریایان هەڵکرد.

شایانی باسە لە چەند مانگی ڕابردوودا دانیشتوانی چەند ناوچەیەک لە پارێزگای دێرەزوور و حەسەکە ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە کردەوەکانی گروپە کوردییەکان لەوانە گرتن و سنووردارکردنی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دەربڕیوە و داوایان کردووە هەسەدە ئەو ناوچانە بەجێبهێڵێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *