ڕووداوەکانی سوریا؛ ٢١ی ئایاری ٢٠٢١

یەکشەممە 21 ئازار 2021 - 16:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=215

لە بۆردومانی ناوچەکانی دەوروبەری عەین عیسا لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا، منداڵێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی سڤیل بریندار بوون.

– دەوریەی کاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا بە یاوەری چەندین هەلیکۆپتەرەوە لە شاری “رمیلان” لە باکوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە.

– لە نێوان رۆژانی ١٥ تا ٢٠ ئەم مانگە چەندین ئۆپەراسیۆن لەلایەن گروپی ئازادیخوازی عەفرین دژ بە هێزەکانی سوپای تورکیا و چەکدارانی سەر بەو وڵاتە ئەنجام درا کە دوو کەس لە هێزەکانی سوپای تورکیا کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.لە ساڵڕۆژی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیاوە، گروپی ئازادیخوازی عەفرین چەندین ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام داوە.

– هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە وەڵامی بۆردومانی ناوچەی عەین عیسا و دەوروبەری لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا، گەورەترین بنکەی ئەو چەکدارانەی لە نزیک گوندی “صیدا” و بنکەیەکی دیکەش لە گوندی “المشرفه”ی کردە ئامانج. هێزەکانی سوریای دیموکرات باس لە کوژرانی ١٦ کەس لەو چەکدارانە لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە دەکەن. بە ووتەی سەرچاوەکانی ناوچەکە دوو کەس لە هێزەکانی سوریای دیموکرات هەروەها کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

– هێزەکانی ئاسایشی سەر بە یەپەگە، توانی دوو بۆمبی چێندراو لە نزیک بازگەی ئەو هێزانە لە شاری حەسەکە پوچەڵ بکاتەوە.

– لە بۆردومانی ناوچەکانی دەوروبەری عەین عیسا لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا، منداڵێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی سڤیل بریندار بوون.

– تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری ئەلباب لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب.

– فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا چەندین ناوچەی لە باشوری پارێزگای ئیدلب، ڕۆژئاوای حەما و لازقییەی بۆردومان کردەوە.

– بۆردومانی “صیدا”، ڕێگای نێودەوڵەتی M4، “مرعناز”، گوند و فڕۆکەخانەی سەربازی “منغ”، “شیخ عیسی” و دەوروبەری “تل رفعت” لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا.

– بە ووتەی ناوەندی ئاشتی روسیا لە سوریا، چەکداران ٢٧ جاری دیکە ئاگربەسیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *