ناتانیاهۆ: ئێران دوژمنی سەرەکی تەلئەبیبە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە میانەی سەردانێکدا بۆ باکووری ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین وتی: ئێران و گروپەکانی سەر بەم وڵاتە دوژمنی سەرەکی ئیسرائیلن.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەردانێکی بۆ باکووری ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین و بارەگای فەرماندەیی ئەم ڕژێمە لەم ناوچەیە، وتی: ئێران و گروپەکانی سەر بەم وڵاتە دوژمنی سەرەکی ئیسرائیلن.
ناوبراو لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ باکوری فەلەستینی داگیرکراو لە نزیک سنوورەکانی لوبنان، وتی: ئێمە بڕیارمانداوە ڕووبەڕووی هەر هەوڵێکی ئێران بۆ جێگیربوون لە سوریا و لەسەر سنوورەکانی باکوور ببینەوە.
ناتانیاهۆ هەروەها وتی: ئێمە بڕیارمانداوە بەرەنگاری هەر هەوڵێکی حزبوڵڵای لوبنان بۆ دوژمنایەتی لەگەڵ ئێمە ببینەوە، هەروەها لەسەر پێشێلکردنی هێڵە سوورەکانمان هۆشداری بە حزبوڵڵا دەدەین.
لێدوانەکان