ئازادکردنی ٢٠ هاوڵاتی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی هەسەدە

سێشەممە 10 كانونی دووه‌م 2023 - 19:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=21476

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرووپە کوردییەکان ٢٠ کەس لە خەڵکی ناوچەی تل حەمیسیان ئازاد کرد کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی بروسکەی جەزیرەدا دەستگیرکرابوون.

هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی ئەمریکا لە ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی “بروسکەی جەزیرە” لە هەندێک گوند و ناوچەی پارێزگای حەسەکە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش دەستپێکرد، کە لە ئەنجامدا زیاتر لە ٥٥ کەس لە ناوچەی تەل حەمیس دەستگیرکران.

ئێستا دوای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە کۆتایی هاتنی ئەم ئۆپەراسیۆنە، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ٢٠ کەس لە خەڵکی ناوچەی تەل حەمیسیان ئازاد کردووە.

شایانی باسە گروپە کوردییەکان لە کاتی ئۆپەراسیۆنی “بروسکەی جەزیرە”دا ڤیدیۆ و وێنەی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی خەڵکی مەدەنییان لە ڕێگەی میدیاکانیانەوە بڵاوکردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *