ڕاپۆرتی مەیدانی پێکدادانەکانی سۆڵدار و باخموت لە ئۆکرانیا + ڤیدیۆ

دووشەممە 9 كانونی دووه‌م 2023 - 17:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=21440

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئاگربەستی تاکلایەنەی ڕووسیا، ململانێی قورسی نێوان سوپای ڕووسیا و ئۆکرانیا لە شارۆچکەکانی سۆڵدار و باخموت لە پارێزگای دۆنێتسک دەستی پێکردەوە.

لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئاگربەستی تاکلایەنەی ڕووسیا لە کاتژمێر ٢٤:٠٠ی بەیانی ٨ی کانونی دووەم، هێرش و بۆردومانی قورسی هێزەکانی سوپای ڕووسیا لە بەرەی سۆڵدار و باخموت بە چڕییەکی زیاترەوە بەردەوامە. ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لەسەر داوای ڕابەری ڕۆحی ئەم وڵاتە و بەبۆنەی ڕۆژی کریسمەسی ئۆرتۆدۆکس، فەرمانی ئاگربەستی بۆ ماوەی ٣٦ کاتژمێر لە ئۆکرانیا لە ٦ی کانونی دووەمەوە ڕاگەیاند.

لە بەرەی سۆڵدار، هێزەکانی ڕووسیا دەستیان بە هێرشەکانیان بۆ پێشڕەوی بەرەو ناوچەی کانگای خوێ و شەقامی چکالۆڤ و کارپینسکی لە باکووری سۆڵدار کردووە. هەروەها هێزەکانی ڕووسیا بەشێک لە ڕێگای خێرای بلاگۆداتنییان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سۆڵداریان کۆنترۆڵ کردووە و ئاراستەی هێرشەکانیان بۆ ناوچەی یورچینا گۆرا گۆڕیوە.

هێزەکانی ڕووسیا لە هەردوو لای باشوور و باکووری ڕۆژهەڵاتەوە بە فشاری زیاتر، پاراستنی ئەم ناوچەیان بۆ بەرگریکارانی شارەکە قورستر کردووە.

بەشێوەیەکی گشتی دۆخی سۆڵدار دوای بۆردومانە قورسەکانی ڕووسیا بۆ ئۆکراینییەکان مەترسیدارتر و هێڵی بەرگری یەکەم و دووەمیان لەو شارەدا شکێنراوە و هێزەکانی لیوای ١٢٨ی سوپای ئۆکرانیاش لە هێڵی سێیەم لەبەرامبەر ڕووسەکان بەرگری دەکەن. سەرەڕای کۆنتڕۆڵکردنی زۆربەی ناوچەکانی سۆڵدار لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە، بەڵام هەواڵی پاشەکشەی ئۆکراینیەکان لە سۆڵدار دوورە لە راستییەوە و پێکدادانەکانی باکووری ئەم شارۆچکەیە هێشتا بەردەوامن.

لە میحوەری باخموت، شەڕ و پێکدادان لە ناوچەی پیدگۆرۆدنە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری باخموت بەردەوامە. لە ئەگەری گرتنی تەواوەتی گوندی پیدگۆرۆدنە، پڕۆسەی گەمارۆدانی باخموت لە دیوی باکوورەوە لەگەڵ ڕووسیا خێراتر دەبێت. هەروەها ئەگەر پێشڕەوی لەسەر ئەم میحوەرە بەردەوام بێت، ئەوا ناوچەکانی کراسناگۆرا و پاراسکۆڤیکا دەبنە ئامانجی داهاتووی سوپای ڕووسیا لە باکووری پیدگۆرۆدنە.

لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری باخموت، هێرشەکانی سوپای ڕووسیا بەردەوامە، بەڵام کارەکانی پاککردنەوەی ناوچەی پیشەسازیی باخموت ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە. لە ئێستادا هێزەکانی ڕووسیا لە دەروازەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری شاری باخموت ئامادەن و لە ماوەی هەفتەی ڕابردووشدا هیچ پێشکەوتنێک بەدی نەهاتووە. لەم میحوەرانەدا ئۆکراینییەکان سەرکەوتوو بوون لە خاوکردنەوەی پێشڕەوی ڕووسەکان بە دروستکردنی ڕێڕەوی ژێر زەمینی.

بەگوێرەی میدیاکانی ڕووسیا، سوپای ئۆکرانیا بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانە مرۆییەکانی، چوار هەزار کەسی لە ناوچەی چێرنیهیڤەوە ڕەوانەی میحوەری سۆڵدار و باخموت کردووە. هەروەها بڕیارە کەرەستەی تۆپخانەیی و پێنج فڕۆکەی جەنگی سوخۆ ٢٥ و دوو فڕۆکەی جەنگی میگ ٢٩ بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکانی ئۆکرانیا لەم بەرەیەدا بنێردرێت.

بەشێوەیەکی گشتی هێزەکانی ڕووسیا بە بەردەوامی هێرشی ئاسمانی و هێرشی زەمینی سنووردار بۆ سەر سۆڵدار و باخموت، ئۆپەراسیۆنێکی خاو لە میحوەری دۆنباس ئەنجام دەدەن. ئەم تاکتیکە ئۆکراینییەکان ناچار دەکات بۆ پاراستنی ئەم شارۆچکەیە، هێزی زیاتر بجوڵێنن بەمەش هێزی مرۆیی نوێ و ئامێری پشتیوانییان بۆ بەرگریکردن لێیان بەکاردەهێنن.

ڤیدیۆ: بۆردومانی پێگەكانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە میحوەری پیدگۆرۆدنە. ئەم جۆرە هێرشانە پێشتر لە لایەن موشەک هەڵگرەکانی ڕووسیاوە و بە بەکارهێنانی تەقەمەنی سووتێنەری 9M22S لە کاتی شەڕەکانی ماریۆپۆلدا ئەنجام دراون.
ڤیدیۆیەک لە ناو شارۆچکەی سۆڵدارەوە لە کامێرای سەربازانی ڕووسیا
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *