دوو تەقینەوە لە شاری ئەلباب لە سوریا

دووشەممە 9 كانونی دووه‌م 2023 - 11:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=21429

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای تەقینەوەی دوو بۆمب لە شاری ئەلباب لە پارێزگای حەلەب، هێرشبەرێک کوژرا و ژمارەیەک چەکداریش بریندار بوون.

دوا نیوەڕۆی ڕۆژی رابردوو (یەکشەممە)، دوو ماتۆڕسوار بەبێ گوێدان بە هۆشداری بازگەیەکی چەکدارەکان، دوای تێپەڕبوون لە بازگەکە و تەقەی چەکداران، یەکێک لە هێرشبەرەکان خۆی تەقاندەوە و کەسی دووەم بە سەختی بریندار بوو. هەروەها سێ ئەندامی هێزە چەکدارەکان بریندار بوون.

هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە، ئۆتۆمبێلێکی سەر بە چەکدارانیش لە نزیک قوتابخانەی ئەلبەحتەری لە ناوەندی شاری ئەلباب لە ئەنجامی بۆمڕێژکردنی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەتەقێتەوە. لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا یەکێک لە چەکداران بە سەختی بریندار بوو.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەیان لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە ئەم هێرشانە لەلایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە ئەنجام درابێت.

لە لایەکی دیکەوە هەندێک کەس پێیان وایە ئەم ڕووداوانە پەیوەندییان بە شەڕی ناوخۆیی چەکدارەکانەوە هەیە و هیچ پەیوەندییەکیان بە گرووپی تیرۆریستی داعشەوە نییە.

شایانی باسە ململانێ ناوخۆییەکانی نێوان گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە ناوچەکانی نزیک لە حەلەب و حەسەکە و ڕەققە ڕووی لە زیادبوون کردووە. ئەم ململانێیانە بەهۆی کێبڕکێیان لەسەر کۆنترۆڵکردنی ناوچەکان و بەمەبەستی زیادکردنی نفوز و کاریگەری خۆیان لە ناوچەکە دەستیان پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *