هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای پاکستان بۆ سەر تەحریکی تاڵیبان لە پاکستان و ئەفغانستان + ڤیدیۆ

یەکشەممە 8 كانونی دووه‌م 2023 - 19:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=21419

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی پاکستان پێگەکانی تەحریکی تاڵیبانی پاکستانیان لە پارێزگای نەنگەرهار لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان و شارۆچکەی وانا لە وەزیرستانی باشوور بۆردومان کرد.

فڕۆکە نەناسراوەکان (ڕەنگە فڕۆکەی جەنگی یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی پاکستان بن) حەشارگەی چەکدارانی تالیبانی پاکستان (TTP)یان لە گوندی سەلالا لە پارێزگای نەنگەرهار بۆردومان کرد. هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشەدا، لە ناوچەی تنایی سەر بە شارۆچکەی وانا لە وەزیرستانی باشوور، ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر و سەرنشینەکانی کوژران. سەرچاوە خۆجێیەکان ناوی یەکێک لە کوژراوەکانیان “قاری حەفیزوڵڵا” فەرماندەیەکی مەیدانی گروپی تاڵیبانی پاکستان راگەیاندووە.

لە لایەکی دیکەوە دەروازەی سنووری تۆرخم ئاڵوگۆڕی تەقە لە نێوان چەکدارانی تاڵیبان و پاسەوانانی سنووری پاکستان تێدا ڕوویدا کە لە ئەنجامدا هاووڵاتییەکی ئەفغانی کوژرا و سەربازێکی پاکستانیش بریندار بوو.

ئەم هێرشانە دوای ئەوە ڕوودەدەن کە حکومەت و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی پاکستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین کۆبوونەوەیان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی ئەم وڵاتە ئەنجام داوە. هەر لەم بارەیەوە نێد پرایس وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا پشتیوانی لە ئەگەری هێرشەکانی سوپای پاکستان بۆ سەر ئەفغانستان بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات. دوای ئەم راگەیێندراوە، ڕانا سەنائوڵڵا، وەزیری ناوخۆی پاکستان، هەروەها ڕایگەیاند کە هەموو دانوستانەکانی ئاشتی حکومەت لەگەڵ تەحریکی تاڵیبانی پاکستان (TTP) ڕاگیراون و هیچ دانوستانێکی دیکە لەگەڵ ئەم گروپە ئەنجام نادرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *