ڕەخنەی نوێنەری ئیمارات لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر دۆسیەی کیمیایی سوریا!

یەکشەممە 8 كانونی دووه‌م 2023 - 11:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=21384

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نوێنەری ئیمارات لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی لە بەردەوامی بە سیاسی کردنی دۆسیەی کیمیایی سوریا لە ئەنجومەنی ئاسایش گرت و ڕایگەیاند کە ئەم دۆسیە یەکێکە لە دۆسیە هەرە سیاسییەکان.

لانا زەکی نەسیبە نوێنەری ئیمارات لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە دۆسیەی کیمیایی سوریا تا ئێستاش یەکێکە لە دۆسیە سیاسییەکانی ئەنجومەنی ئاسایش.

نەسیبە وتی؛
داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین لەسەر بنەماکانی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کاربکەن، کە بریتین لە ڕێککەوتن و بە سیاسی نەکردن. هەڵوێستی ئێمە جێگیرە سەبارەت بە دژایەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەر بارودۆخێک و لە هەر شوێنێکدا. بەکارهێنانی چەکی کیمیایی پێشێلکارییەکی ئاشکرای ڕێککەوتننامەی چەکی کیمیایی و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

لەمبارەیەوە دیمیتری پۆلیانسکی جێگری نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛
دەسەڵاتدارانی دیمەشق بەرپرسیار نین لە نەبوونی پێشکەوتن لە دۆسیەی کیمیایی سوریا. ئەم بەرپرسیارێتییە بە تایبەتی لە ئەستۆی سکرتاریەتی تەکنیکی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییە.

پێشتر بەسام سەباغ نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لە بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بۆ داخستنی مەلەفی کیمیایی سوریا کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *