تیرۆرکردنی بەرپرسی ئاوارەکانی عێراقی لە پارێزگای حەسەکە

شەممە 7 كانونی دووه‌م 2023 - 16:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=21367

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرپرسی ئاوارە عێراقییەکان لە نزیک شاری سەرێ کانی (ڕاس ئەلعەین) لە پارێزگای حەسەکە لە سوریا، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تیرۆرکرا.

ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ئەبو موسلیم ئەلعێراقی بەرپرسی ئاوارەکانی عێراقیان لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە گوندی عەین ئەلحسان لە نزیک سەرێ کانی تیرۆر کرد.

تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە ئەم هێرشە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا بێت.

شایانی باسە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو و لە کاتی شەڕ لەگەڵ گروپی تیرۆریستی داعش دەیان ئاوارەی عێراقی پەنایان بۆ شاری سەرێ کانی بردووە و تا ئێستاش لەم شارەدا دەژین. شاری سەرێ کانی (ڕاس ئەلعەین) لە پاییزی ساڵی ٢٠١٩ەوە لەژێر داگیرکاری چەکدارانی سەر بە تورکیادایە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *