سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری موڵتانی پاکستان تیرۆر کرا + ڤیدیۆ

هه‌ینی 6 كانونی دووه‌م 2023 - 11:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=21345

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەکدارانی نەناسراو دوو ئەفسەری باڵای هەواڵگری سوپای پاکستانیان لە شاری موڵتان لە ویلایەتی پەنجاب تیرۆر کرد.

چەکدارانی نەناسراو (پێدەچێت تەحریکی تاڵیبانی پاکستان بن) دوو ئەفسەری باڵای دەزگای هەواڵگری سوپای پاکستان (ISI) لە نێویاندا نەوید سادیق سیال، سەرۆکی ئەم دەزگایەیان لە شاری موڵتان لە ناحیەی خانیوالی پارێزگای پەنجاب تیرۆر کرد.

نەوید سادیق سیال یەکێک بوو لە بەڕێوەبەرە باڵاکانی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاکستان (ISI) کە ساڵی ڕابردوو خەڵاتی ئازایەتی لەلایەن عارف عەلەوی، سەرۆکی پاکستانەوە وەرگرت بوو.

تا ئێستا هیچ لایەن و گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە و بەهۆی زیادبوونی هێرشە تیرۆریستییەکانی گرووپی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان (TTP) بۆ سەر هێزەکانی حکومەتی پاکستان، پێدەچێت ئەم تیرۆرەش لەلایەن ئەندامانی ئەم گروپەوە ئەنجام درا بێت.

دەزگای هەواڵگری سەربازی پاکستان یان ISI بەشی سەرەکی هەواڵگری پاکستانە کە لە ژێر چاودێری سوپای پاکستاندایە و لە پرسە ئەمنییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئەم وڵاتە کاردەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *