هەواڵی هێرش بۆ سەر پێگەکانی بەرەی خۆڕاگری لە دێرەزووری سووریا ڕەتکرایەوە

پێنجشەممە 5 كانونی دووه‌م 2023 - 14:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=21326

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هەواڵی هێرشی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەكانی گروپەکانی خۆڕاگری لە شاری ئەلمەیادین لەلایەن سەرچاوەی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”ـەوە ڕەتکرایەوە.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بەشێک لە میدیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان ڕایانگەیاند کە لە کاردانەوە بە هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر و دامەزراوەکانی غازی کۆنکۆ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، فڕۆکەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا پێگەكانی گروپەکانی خۆڕاگریان لە شاری ئەلمەیادین و ناوچەی بەقرس لە پارێزگای دێرەزووری سووریا کردوەتەوە ئامانج.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانە، سەرچاوەی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە کە لە بارەی هێرشی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەكانی گروپەکانی خۆڕاگری لە ناوچەکانی ئەلمەیادین و بەقرس بڵاوکراونەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *