کۆبوونەوەی شای ئوردن و بن زاید لە ئەبوزەبی

پێنجشەممە 5 كانونی دووه‌م 2023 - 11:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=21313

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە میانەی گەشتێکیدا بۆ ئەبوزەبی، شای ئوردن لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی رابردوو چوارشەممە، شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن گەیشتە ئەبوزەبی و لەگەڵ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا کە لە کۆشکی “الشاطئ” بەڕێوەچوو، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و بارودۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

سەرکردەکانی ئوردن و ئیمارات وێڕای تاوتوێکردنی ئاسۆکانی هاوکاری دوو قۆڵی و رێکارەکانی پەرەپێدانی، جەختیان لە گرنگیدانیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرد لە بوارە جیاجیاکان و درێژەدان بە ڕاوێژکارییەکان لەسەر ئەو پرسانەی کە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵاتیان هەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “عمون”ی ئوردنی، عەبدوڵڵای دووەم و بن زاید هەروەها دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە و جەختیان لەسەر زیادکردنی هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی دەرفەتەکانی سازان لەسەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەت و ڕاگرتنی هەموو کارە نایاساییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردووەتەوە.

ئەم دیدارە بە ئامادەبوونی ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئوردن و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئیمارات بەڕێوەچوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *