لە غەززە یادی سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی قاسم سولێمانی بەڕێوەچوو + وێنەکان

پێنجشەممە 5 كانونی دووه‌م 2023 - 09:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=21301

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێوڕەسمی یادی سێیەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی قاسم سولێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بە هەوڵی “کۆمیتەی فەلەستینی ڕۆژی جیهانی قودس” لە شاری غەززە بەڕێوەچوو.

“ولید القططی”، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، داوای یەکگرتوویی فەلەستینییەکان لەسەر بنەمای خۆڕاگری و ئازادیی فەلەستین، دوور لە وەهمی پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستینی لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی کرد.

ناوبراو زیادی کرد: شەهید سولێمانی لە شەڕێکی بەرفراوان و پاش تێکۆشانێکی درێژخایەن لە ڕێگای ڕاستیدا شەهید بوو، بۆیە ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا هەوڵیان دا ڕۆڵی ئەو شەهیدە لە فەلەستین نەهێڵن، بەڵام ئەم ڕۆڵە لە هەموو ململانێکانی نێوان ڕاست و هەڵەدا بوونی هەیە.

القططی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بوونی فەلەستین لە دڵی ئێران هۆکاری سەرەکی تیرۆرکردنی ژەنەراڵ قاسم سولێمانی بوو، چونکە ئەو ڕەمزی بوونی فەلەستین بوو لە دڵی ئێران و سەر تیری خۆڕاگری بوو لە دڵی ڕژێمی زایۆنیستی و کۆلۆنیالیزمی ئەمریکا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، شەهید سولێمانی بە سەرکردەکانی خۆڕاگری فەلەستینی وتبوو: هەموو لایەک دڵنیا بکەنەوە کە ئێرانی ئیسلامی سەرەڕای فشار و گەمارۆکان، فەلەستینی بە تەنیا بەجێ ناهێڵێت. چونکە پێی وایە بەرگریکردن لە فەلەستین نموونەی ڕاستەقینەی بەرگریکردن لە ئیسلام و قورئانە، ئینشاڵڵا، ڕۆژی سەرکەوتن بە هاوکاری خودای مەزن نزیکە و زەنگی مەرگی زایۆنیستە دەستدرێژکارەکان لێدەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *