یادداشت: سودانی و پلانی دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق!

 مستەفا پاکدڵ
نووسەر: مستەفا پاکدڵ
چوارشەممە 4 كانونی دووه‌م 2023 - 16:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=21277

دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق بابەتێکە کە دوای تیرۆرکردنی شەهیدان حاج قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەلایەن تیرۆریستانی ئەمریکاوە لە بەغدا خراوەتە بەرنامەی کاری گروپە خۆڕاگریەکانی عێراقەوە و لەلایەن پەرلەمانی ئەم وڵاتە پەسەندکراوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە. ئێستا دەبێت بزانین هەڵوێستی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بەم پلانە چی دەبێت؟

موستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، ​​بەڵام تەنها چەند ڕۆژێک دوای ئەو لێدوانە، بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا ئەو هەواڵەیان ڕەتکردەوە و رایانگەیاند کە تەنها ئەرکی ٢٥٠٠ سەربازی جێگیر لە عێراق لە شەڕەوە بۆ ڕاوێژکاری گۆڕاوە!

ئەم کردەوە دراماتیکیە و لێدوانەکانی کازمی بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی گروپە خۆڕاگریەکانی عێراقی بۆ سەر پێگە سەربازییەکان و کاروانەکانی ئەمریکا ئەنجامدرا و ئەمریکییەکانیش هەوڵیان دا بەم کارە پابەندی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ عێراق نیشان بدەن!

هاوکات لەگەڵ پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە لەلایەن لایەنی ئەمریکییەوە، گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراق زنجیرەیەک هێرشیان بۆ سەر پێگە و کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕێکخست، بەڵام لە مانگێک پێش هەڵبژاردنی محەممەد شیاع سودانیەوە وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەم هێرشانە بە تەواوی ڕاگیراون. کە پێدەچێت ڕێککەوتنێک لە نێوان حکومەتی سودانی و گروپە خۆڕاگرییەکانەوە کرابێت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ئەمریکییەکان بۆ ئەوەی لە کاتێکی گونجاودا بڕیار لەم بارەیەوە بدرێت.

سودانی کە بە پاڵپشتی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی عێراق بووە سەرۆک وەزیرانی عێراق، زۆر باش دەزانێت کە زۆربەی گروپەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە و گروپەکانی خۆڕاگری هەوڵدەدەن بە مەبەستی زیادکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ئەم وڵات هێزە بیانییەکان لە عێراق دەربکەن.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق بەتەواوی ئاگاداری گرنگی پەیوەندی لەگەڵ ئەمەریکایە و هەوڵی پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە دەدات، بەڵام نیگەرانە لەوەی ئەم بابەتە ببێتە هۆی ناڕەزایەتی گروپە خۆڕاگرییەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی عێراق.

هەرچەندە سودانی بەرامبەر بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تائێستا هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە، بەڵام بەهۆی نزیکی لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی عێراق و پەیوەندیی نزیکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، پێشبینی دەکرێت حکومەتی سودانی، دوای چارەسەرکردنی کێشە سەرەکییەکانی عێراق، بە پشتگیری گروپە خۆڕاگرییەکان بەرەو پلانی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بڕوات.

کات دەسەلمێنێت کە ئایا دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تەنها دروشمی سیاسی بووە بۆ وەرگرتنی ئیمتیاز لەلایەن بەرپرسانی عێراقی یان ئیرادە و داواکارییەکی جددی لە پشت ئەم قسانەوە هەیە!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *