هێرشی موشەکی بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە دێرەزووری سووریا

چوارشەممە 4 كانونی دووه‌م 2023 - 13:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=21270

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری سووریا بە هێرشی موشەکی کرایە ئامانج.

پێگەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر بە هێرشی موشەکی کرانە ئامانج. دوای ئەم هێرشە فڕۆکە جەنگییەکان و درۆنەکانی ئەمریکا دەستیان بە گەڕان و پشکنینی ناوچەکە کرد. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام بەپێی هێرشەکانی پێشوو، ئەگەری ئەوە هەیە ئەم هێرشەش لەلایەن گروپە خۆڕاگرییەکانەوە ئەنجامدرا بێت.

فەرماندەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا و بارەگای تیرۆریستی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەم بارەیەوە نەداوە.

لە ساڵی ٢٠٢٢ ژمارەیەک بنکەی هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا، لەوانە بنکەکانی ئەلعومەر، ئەلتەنف، کۆنکۆ، ئەلشەدادی و ڕێمیلان، بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی و موشەکی لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگری و کەسانی نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج کە بەهۆیەوە چەندین سەربازی ئەمریکی برینداربوون.

بەمەبەستی ڕێگریکردن لەو هێرشانە، هاوپەیمانی ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە دەوروبەری بنکەکانیان لە سووریا بە بیانووی جۆراوجۆر ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا لە ڕێگریکردن و بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانە سەرکەوتوو نەبوون.

شایانی باسە لە ٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ پێگەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بە موشەک کرابووەوە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *