ڤیدیۆی هەڕەشەئامێزی حزبوڵڵا بۆ حکومەتی نوێی ئیسرائیل + ڤیدیۆ

سێشەممە 3 كانونی دووه‌م 2023 - 16:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=21261

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەشی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، شکاندنی بەربەستی ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان و هێرشکردنە سەر شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی فەلەستینی داگیرکراوی ھاوشێوەسازی کرد.

بەشی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان، تەنیا چەند کاتژمێر پاش پێکهێنانی کابینەی نوێی رژێمی زایۆنیستی بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ژێر ناوی “قادرون… سنعبر” (دەتوانین و دەپەڕینەوە) بڵاوکردەوە.

میدیا عیبریەکان بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیەیان لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە بە پەیامێکی هەڕەشەئامێز بۆ ڕژێمی زایۆنیستی زانیوە. ئەم میدیایانە جەختیان لەوە کردۆتەوە کە حزبوڵڵا بەم ڤیدیۆیە توانای هێزەکانی بۆ دزەکردن لە دیواری بەربەست و هێرشکردنە سەر زەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین پیشان داوە.

شایانی باسە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو بەشی ڕاگەیاندنی حزبوڵای لوبنان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە ناوی “بعضٌ من بأسنا” (بەشێک لە ئازایەتیمان) بڵاوکردەوە و بەشێک لە مەشقەکانی یەکەی رێزوان (یەکە تایبەتەکەی حزبوڵڵای لوبنان)ی لە بەرزاییەکانی ئەم وڵاتە پیشان دا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *