حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن کەناراوەکانی ئەلقێشنی ڕادەستی ئیمارات کرد

سێشەممە 3 كانونی دووه‌م 2023 - 14:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=21248

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن رەزامەندی لەسەر پلانی ڕادەستکردنی ناوچەی ڕاس شێروین لە کەناراوەکانی پارێزگای ئەلمەهرە بە کۆمپانیای “أجهام”ی ئیماراتی دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەکانی یەمەن، بە فەرمانی موعین عەبدولمەلیک، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی دەستلەکارکێشاوە، گرێبەستی ڕادەستکردنی ناوچەی کەنار دەریای ڕاس شێروین لە ئیدارەی ئەلقێشن لە پارێزگای ئەلمەهرەی یەمەن لەگەڵ کۆمپانیای “أجهام”ی ئیماراتی واژۆ کرا.

بەگوێرەی ئەم گرێبەستە کۆمپانیای “أجهام” ئیمتیازی هەناردەکردنی کانزاکانی یەمەن بەدەست دەهێنێت بە دروستکردنی بەندەرێک لە ناوچەی کەنار دەریای ڕاس شێروین، لە بەرامبەر پێدانی سەد ملیۆن دۆلار بە حکومەتی دەستلەکارکێشاوە. ئەم بەندەرە لە قۆناغی یەکەمدا شریتێکی کەنار دەریای فرە ئاست بە درێژی یەک کیلۆمەتر و ئەسکەلەیەکی بە درێژی ٣٠٠ مەتر و هاتنە ژوورەوەیەکی بە درێژی ١٤ مەتر لەخۆدەگرێت.

ناوی ناوچەی ڕاس شێروین لە زنجیرە چیای شێروین لە کەنارەکانی ئیدارەی ئەلقێشن وەرگیراوە. ئەم بەرزاییانە دەوڵەمەندن بە کانزا دەگمەنەکان و داگیرکردنی لەلایەن ئیماراتییەکانەوە چالاکیی ماسیگرانی یەمەنیش لە کەناراوەکانی ئەلمەهرە پەکدەخات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *