بەردەوامی دەستبەسەرکردنی خەڵکی سڤیل لەلایەن گرووپە کوردییەکانەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش!

سێشەممە 3 كانونی دووه‌م 2023 - 13:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=21245

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا، بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش چەندین ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنیان لە گوندەکانی پارێزگای حەسەکە ئەنجامداوە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هاوپەیمانی ئەمریکا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە گوند و ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای حەسەکە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی “بروسکەی جەزیرە” کە لە ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ەوە دەستیپێکردووە، زیاتر لە ١٥٠ هاوڵاتی مەدەنییان دەسبەسەر کردووە.

گرووپە کوردییەکان بە بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک ڤیدیۆ و وێنە رایانگەیاندووە کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا کەسانی سەر بە داعش و شانە نووستوەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستگیرکراون و دەست بەسەر ژمارەیەک جلوبەرگی سەربازی و چەکدا گیراوە.

جێی ئاماژەیە کە بەهۆی پێشهاتەکانی مەیدانی لە باکووری سووریا و ئەگەری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی نوێ لەلایەن سوپای تورکیاوە دژی گرووپە کوردییەکان، هێزەکانی هەسەدە لە هەوڵی ئەوەدان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش بکەنە ئەرکی سەرەکی خۆیان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *