ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هاوپەیمانی ئەمریکا و هێزەکانی هەسەدە لە ناوچەکانی دێرەزوور

دووشەممە 2 كانونی دووه‌م 2023 - 13:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=21226

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای هێرشی موشەکی بۆ سەر کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر، هاوپەیمانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە گوندی ئەبو ئەلنیتیل دەستپێکرد.

هاوپەیمانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئۆپەراسیۆنێکی هێلیبۆرن چەند ماڵێکیان لە گوندی ئەبو ڕەلنیتیل سەر بە پارێزگای دێرەزوور گەمارۆدا.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا دوو ماڵی سەر بە چەند کەسێک بە ناوەکانی “حسون ئەلعەلیوی” و “عەبد ئەلعیسا” کرایە ئامانج کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ژمارەی قوربانییەکانی بڵاونەکراوەتەوە. دوای ئەم هێرشە گرووپە کوردییەکان ناوچەکەیان بەجێهێشت.

شایانی باسە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هاوپەیمانی ئەمریکا بەردەوام ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە پارێزگاکانی دێرەزوور و حەسەکە ئەنجام دەدەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *