ئینفوگرافیکی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان لە یەک ساڵ شەڕ لەگەڵ حکومەتی پاکستان

دووشەممە 2 كانونی دووه‌م 2023 - 12:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=21223

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان ئینفوگرافیکێکیان بڵاوکردەوە کە ئەنجامی زیاتر لە ٣٦٠ هێرشی تیرۆریستی دژی هێزەکانی حکومەتی پاکستان لە ساڵی ٢٠٢٢دا نیشان دەدات.

سەرچاوە میدیاییەکانی گرووپی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان (TTP) ئینفوگرافیکێکی وردی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم گرووپەیان لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڵاوکردەوە. گرنگترین ئامارەکان کە لەم ئینفوگرافیکەدا هاتووە بریتین لە:
٣٦٧ ئۆپەراسیۆن
١٠١٥ کوژراو و بریندار
ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکان بە پشتبەستن بە مانگەکانی ساڵ:
کانونی دووەم: ٤٢ ئۆپەراسیۆن
شوبات: ٢٢ ئۆپەراسیۆن
ئازار: ٣٩ ئۆپەراسیۆن
نیسان: ٥٤ ئۆپەراسیۆن
ئەیلول: ٣٩ ئۆپەراسیۆن
تشرینی یەکەم: ٤٣ ئۆپەراسیۆن
تشرینی دووەم: ٥٩ ئۆپەراسیۆن
کانوونی یەکەم: ٦٩ ئۆپەراسیۆن
جێی ئاماژەیە، لە مانگەکانی ئایار، حوزەیران، تەمموز و ئابدا ئاگربەست لە نێوان لایەنەکاندا هەبووە.

ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکان بەپێی ناوچەکان:
وەزیرستانی باکور: ٧٣ ئۆپەراسیۆن، وەزیرستانی باشوور: ٥٦ ئۆپەراسیۆن، دیرە ئیسماعیل خان: ٣٣ ئۆپەراسیۆن، خەیبەر: ٣٢ ئۆپەراسیۆن، لکی مروت: ٢١ ئۆپەراسیۆن، باجور: ١٩ ئۆپەراسیۆن، پیشاوەر: ١٨ ئۆپەراسیۆن، بنو: ١٨ ئۆپەراسیۆن و هتد، بەخۆیانەوە بینیوە.

ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکان بەپێی ویلایەت:
خیبەر پختونخوا: ٣٤٨ ئۆپەراسیۆن
بەلوچستان: ١٢ ئۆپەراسیۆن
پەنجاب: ٥ ئۆپەراسیۆن
سند: ٢ ئۆپەراسیۆن
وردەکارییەکانی قوربانییەکان:
٤٤٦ کوژراو
٥٦٩ بریندار
٤٨ دیل

کوژراو و برینداربوونی هێزەکان:
٥٤٧ هێزی سوپا
٢٤٩ هێزی پۆلیس
١٩٠ پاسەوانی سنوور (FC)
٢٩ هێزی هەواڵگری و ئەندامانی لیژنەی ئەمنی و…
لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە و نێوەندگیری ئەوان لە ململانێی نێوان ناوچە خێڵەکییەکانی پاکستان و حکومەتی ئەم وڵاتە، پێشبینی دەکرا دوای ١٥ ساڵ هێرشەکانی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان دژی حکومەتی پاکستان کەم ببێتەوە، بەڵام جیاوازی ئایدیۆلۆژیی لایەنەکان و زیادبوونی گرژیەکان ڕێگری لە بە ئەنجام گەیشتنی دانوستانەکان کرد و ململانێکان لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا جارێکی دیکە گەیشتنە لوتکە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *