شەهیدبوونی دوو سەربازی سووریا لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق

دووشەممە 2 كانونی دووه‌م 2023 - 10:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=21220

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، دوو سەربازی سووری شەهید بوون و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا، نزیکەی کاتژمێر ٠٢:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە تەقاندنی چەند مووشەکێک لە دیوی باکووری ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی تەبەریەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقیان کردە ئامانج. سەرەڕای بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرشە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریاوە، دوو سەربازی سووری شەهید بوون و دوو سەربازی دیکە برینداربوون و زیانی ماددی گەیشتە ئەم فڕۆکەخانەیە.

چەند کاتژمێرێک دوای ئەم هێرشە، وەزارەتی گواستنەوەی سووریا ڕایگەیاند: گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق کە لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل ڕاگیرابوون، دەستیپێکردەوە.

شایانی باسە، لە ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢دا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردبووە سەر ناوچەکانی دەوروبەری شاری دیمەشق کە بووە ھۆی برینداربوونی دوو سەربازی سووری.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *