ڤیدیۆ: ڕێزگرتن لە یادی شەهید ئەلنەمر لە غەززە

یەکشەممە 1 كانونی دووه‌م 2023 - 22:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=21210

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ نەمر ئەلنەمر، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کورتە ڤیدیۆییەکیان بە ناوی “كرامةً_وشهيدًا” بڵاوکردەوە.

لەم گرتە ڤیدیۆییەدا دوو گەنجی فەلەستینی بە کێشانی ڕووخساری شێخ نەمر ئەلنەمر و نووسینی وشەی “كرامةً_وشهيدًا” لە کەنارەکانی غەززە، یادی ئەو شەهیدەیان بەرزە راگرت.

زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە کاردانەوەیان بەرامبەر بە شەهیدکردنی شێخ نەمر ئەلنەمر لەلایەن ڕژێمی سعودیەوە نیشان دا.

ئەم ڕۆژانە هاوکاتە لەگەڵ حەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ نەمر باقر ئەلنەمر لەسەر دەستی ئالی سعود. لە ٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٦ ڕژێمی سعودیە ئایەتوڵڵا شێخ ئەلنەمر و سێ چالاکوانی دیکەی بزووتنەوەی جەماوەری ناوچەی قەتیف لە سێدارە دا، کە ڕووبەڕووی تووڕەیی زۆرێک لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان بووەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *