چاوشئۆغڵو: کۆبوونەوەکە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا بەڕێوەدەچێت

یەکشەممە 1 كانونی دووه‌م 2023 - 13:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=21190

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی سوریا، تورکیا و ڕووسیا لە نیوەی دووەمی مانگی یەکدا ڕاگەیاند.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا، ڕایگەیاند کە پێدەچێت کۆبوونەوەکە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا ئەنجام بدرێت. دەگوترێت ئەم وادەیە دوای پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دیاری کراوە.

چاوشئۆغڵو وتی؛
“هێشتا بڕیارمان نەداوە ئەم کۆبوونەوەیە لە کوێ ئەنجام بدەین. لەوانەیە لە وڵاتی سێیەمدا بەڕێوەبچێت. ناوی هەندێک وڵاتیش هاتووە. ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتێک پێویستی بە چەندین کۆبوونەوە هەیە نەک یەک. ئەگەرنا هیچ پێشکەوتنێکی تێدا بەدی نایەت”.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە درێژەی قسەکانیدا وتی؛
“هەندێک لە گرووپە تیرۆریستییەکان هەوڵی سوودوەرگرتن لەو بۆشاییە دەدەن کە لە ئەنجامدا لە سووریا دروستبووە و ئەنقەرەش ڕێز لە یەکپارچەیی خاک و سنووری سوریا دەگرێت و هیچ تەماحێکی بۆ ئەوە نییە”.

شایانی باسە یەکەمین کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان سوریا، تورکیا و ڕووسیا لە ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو. لەم دیدارەدا خەلوسی ئاکار وەزیری بەرگری و هاکان فیدان سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری نیشتمانی تورکیا لەگەڵ عەلی مەحمود عەباس وەزیری بەرگری و عەلی مەملوک سەرۆکی هەواڵگری سوریا و سێرگی شویگو وەزیری بەرگری ڕووسیا کۆبونەوە. لەم کۆبوونەوەیەدا بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و قەیرانی سووریا و ئاوارەکانی ئەو وڵاتە تاوتوێ کران.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *