ئۆپەراسیۆنی “بروسکەی جەزیرە” لەلایەن گرووپە کوردییەکان لە حەسەکە

یەکشەممە 1 كانونی دووه‌م 2023 - 12:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=21187

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هاوپەیمانی ئەمریکا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی “بروسکەی جەزیرە” لە هەندێک گوند و ناوچەی پارێزگای حەسەکە دەستپێکرد.

هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی “بروسکەی جەزیرە” لە هەندێک گوند و ناوچەی پارێزگای حەسەکە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش دەستپێکرد.

لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی SDF زیاتر لە ٧٥ کەسی خەڵکی ناوچەی تل حەمیسیان دەستگیرکرد. لە گوندی “تەل براک” هەروەها بەشێک لە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون.

هێزەکانی سوریای دیموکرات یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنەیان پاککردنەوەی ئەو ناوچانە راگەیاندووە کە لەم دواییانەدا هێرشی تیرۆریستی تێدا روویداوە.

شایانی باسە ئەو ڕێوشوێنانە لە کاتێکدا گیراونەتەبەر کە ئەو ناوچانەی ئاماژەیان پێکراوە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا نائەمنی و ئۆپەراسیۆنی دژە ئەمنییان بەخۆوە نەبینیوە. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، پێدەچێت ئەم کارە بە مەبەستی دەرکردنی ئەو گەنجانە لە هەندێک گوند و ناچارکردنیان بۆ پەیوەستبوون بە هێزەکانی (SDF)ەوە بە بیانووی چالاکییەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش لەو ناوچانە ئەنجامدرابێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *