ڕووسیا چەندین فڕۆکەی جەنگی سوخۆ٣٥ رادەستی ئێران دەکات

یەکشەممە 1 كانونی دووه‌م 2023 - 09:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=21183

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ڕووسیا ئامادەکاری بۆ ڕادەستکردنی فڕۆکەی جەنگی سوخۆی-٣٥ لە ئایندەیەکی نزیکدا بە ئێران دەکات.

“کەناڵی ١٢”ی ئیسرائیل بە گێڕانەوەی بەرپرسانی هەواڵگری ڕۆژئاوایی ڕایگەیاند کە ڕەنگە گرێبەستەکە تا ٢٤ فڕۆکەی جەنگی لەخۆ بگرێت کە ڕووسیا بەنیازی فرۆشتنی بە میسر بووە، بەڵام واشنتۆن ڕێگری لە ڕێککەوتنەکە کردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای شکستی ڕێکەوتنەکە لەگەڵ میسر، مۆسکۆ بەدوای کڕیارێکی نوێدا دەگەڕا کە تاران ئامادەیی خۆی بۆ کڕینی ئەو فڕۆکانە ڕاگەیاند.

پێشتریش لە کۆتایی هاویندا، میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ڕایانگەیاندبوو کە تاران بیر لە کڕینی فڕۆکەی جەنگی “سوخۆی-٣٥” لە ڕووسیا دەکاتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی “کاناڵی ١٢”ی تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل، فڕۆکەوانە ئێرانییەکان بە فڕۆکە جەنگییەکانی “سوخۆی-٣٥”ی ڕووسی دەستیان بە مەشق و ڕاهێنان کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *