شکستی هێرشی باشوورییەکان بۆ سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە پارێزگای ئەلزالع

شەممە 31 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 23:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=21170

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە ناوچەکانی ئەلمەشاریح و حەبیل یەحیا لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەلزالع شکستی هێنا و زیانێکی زۆریش بە باشوورییەکان گەیشت.

چەکدارانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور بە پاڵپشتی تۆپخانەکانی هاوپەیمانی سعودیە هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە ناوچەکانی ئەلمەشاریح و حەبیل یەحیا لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەلزالع. ئەم هێرشە سەرەتا پێشڕەوی هێزە چەکدارەکانی باشووری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام دژە هێرشی ئەنساروڵڵا بووە هۆی شکست و دواجار پاشەکشەی باشوورییەکان.

لەم پێکدادانەدا چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی سەر بە ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لەلایەن ئەنساروڵڵا تێکشکێنران و لانیکەم ٧ ئەندامی ئەم گرووپە کوژران و ١٣ کەسی دیکەش بریندار بوون. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەنساروڵڵا بڵاونەکراوەتەوە.

ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە ٣ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا هێرشێکی دیکەی لە ناوچەی ئەلفاخیر ئەنجامدابوو، کە بە خۆڕاگری ئەنساروڵڵا شکستی هێنا. جگە لە لاوازکردنی دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە، هێرشە بێباکانە و کردەوەی ناعەقڵانەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور کاریگەرییان لە پارێزگاکانی باشووری یەمەن کەم کردووەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *