هێرشی موشەکی کرایە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر

هه‌ینی 30 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 23:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=21149

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە موشەک هێرش کرایە سەر.

بەگوێرەی سەرچاوەی مەیدانی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، هەلیکۆپتەرە ئەمریکییەکان بۆ گواستنەوەی برینداران چوونەتە ناوچەی سەوز.

تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی خۆڕاگری بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەگەری زۆرە ئەم هێرشە لە لایەن گروپە خۆڕاگرییەکانەوە ئەنجامدرابێت کە بنکەکانیان لە پارێزگای دێرەزوورە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *