زانیاری سەربازی: سیستەمی بەرگری ئاسمانی دوور مەودای باوەر-٣٧٣

چوارشەممە 11 كانونی دووه‌م 2023 - 20:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=21135

سیستەمی بەرگری ئاسمانی باوەر-٣٧٣، دوورمەوداترین سیستەمی بەرگری ئاسمانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە و بە دەستکەوتێکی ستراتیجی و زۆر گرنگ لە بواری بەرگری ئاسمانی ئێران دادەنرێت. لە دوایین تاقیکردنەوەدا ئەم سیستەمە ئامانجێکی لە مەودای زیاتر لە ٤٥٠ کم بە ڕاداری پەرەپێدراو دەستنیشان کرد و لە مەودای نزیکەی ٤٠٥ کم شوێنپێی گرت و لە مەودای زیاتر لە ٣٠٠ کم بە مووشەکی نوێی سەیاد 4B تێکشکاند.

سیستەمی بەرگری ئاسمانی دوور مەودای باوەر-٣٧٣ سیستەمێکە کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دروستکراوە بۆ ئەوەی لە مەودای زیاتر لە ٣٠٠ کیلۆمەتردا بەرپەرچی ئامانجە ئاسمانییەکان بداتەوە. ئەم سیستەمە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٦ بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و وەزیری بەرگری ئەوکاتی ئێران پەردەی لەسەر لادرا.

ئێران دوای چاودێریکردنی ئەدای ئەمریکا لە شەڕی عێراق و تاوتوێ کردنی ئۆپەراسیۆنییەکانی ئەمریکا لەلایەن هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئێرانەوە، کڕینی بەرفراوانی لە بواری بەرگریدا دەستیپێکرد. کڕینی چەندین جۆری ڕادار و سیستەمی ناسینەوەی پاسیڤ، سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنی و سیستەمی بەرگری کورت مەودا وەک TOR-M1 و BUK-M2 و کڕینی سیستەمی S-300 PMU1 دوورمەودا لەو هەنگاوانە بوون. هەروەها لە ساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ راگرتنی بەرهەمهێنانی مۆدێلی داواکراوی ئێران، مۆدێلی PMU2 لەلایەن ڕووسیاوە رادەستی ئێران کرا.

جێی ئاماژەیە تا ئەو کاتە بەشێک لەو کڕینانە رادەستی ئێران کران و هەندێکی دیکەشیان بە هۆی گەمارۆکانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا بۆ سەر ئێران لەلایەن ڕووسیاوە راگیران. هەر بۆیە ئێران دەستی بە چاکسازی لە پێکهاتەی بەرگریەکەی بە شێوەی جددی، و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی سیستەمی بەرگری کرد.

پرۆسەی بەرهەمهێنان و لۆکاڵیکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سەرەتا بە نوێکردنەوەی S200 دەستیپێکرد و ئێران دەستیکرد بە دەستکاریکردن و لۆکاڵیکردنی مووشەکی ئەم سیستەمە. هەوڵەکانی پیشەسازی سەربازی ئێران لەم بوارەدا بووە هۆی بەرهەمهێنانی مووشەکی تائیر. لە درێژەی لۆکاڵیکردنی مووشەکەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی، بەرهەمهێنانی زنجیرە مووشەکەکانی سەیاد وەک سەیاد ١، ٢ و ٣، کۆمەڵێک سیستەمی ناوخۆیی وەک سێیەمی خورداد، تەبەس و تەلاش گەیاندە قۆناغی بەکارهێنان.

سەبارەت ڕاداردا، لەگەڵ کڕینی ڕاداری گاما، ئێران چووە قۆناغی بەرهەمهێنان و لۆکاڵیکردنی ڕادار. شایانی باسە کە تا ساڵی ٢٠٠٧ هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئێران مەشق و زانیاری پێویستیان لەبارەی سیستەمی ئێس ٣٠٠ لە ڕووسیا وەرگرتبوو.

بە گوتەی عەلیرەزا سەباحی فەرد، فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی سوپای ئێران، ئەم بەرهەمە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نێوان بەرگری ئاسمانی و وەزارەتی بەرگری و بەشێک لە زانکۆکانی ئێران بووە، کە سەرەڕای هەموو ئەو هەوراز و نشێوانەی هەیبوو، لە ساڵی ٢٠١٨ گەیشتە قۆناغی تاقیکردنەوە و دواجار لە ساڵی ٢٠١٩ بە فەرمی ڕادەستی هێزی بەرگری ئاسمانی سوپای ئێران کرا.

لە ناونانی ئەم سیستەمەدا، “باوەڕ بە دەسەڵاتی ناوخۆیی” لە وشەی “باوەڕ”دا نیشان دەدرێت و “٣٧٣”یش ئەنجەدی “یا ڕەسوڵڵا”یە.

تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگری باوەر ٣٧٣

یەکەکانی سیستەمی باوەر-٣٧٣:

هەر کەتیبەیەکی باوەر-٣٧٣ یەکەیەکی فەرماندەیی ، کۆنترۆڵ و پەیوەندیی هەیە، کە وەک مێشکی باوەر-٣٧٣، بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردن و دروستکردنی پەیوەندی نێوان پێکهاتەکانی سیستەم، و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی بەرگری یەکگرتووی وڵات. کەتیبەیەکی ئەم سیستەمە ٤ لانچەری سەیاد-٤ی هەیە، بە توانای لەناوبردنی ئامانجەکانی لە مەودای ٣٠٠ کم. هەروەها لەبری لانچەری سەیاد-٤، دەتوانرێت لە لانچەرەکانی سیستەمەکانی هەڵگری مووشەکەکانی سەیادیش کەڵک وەربگیرێت.

یەکەی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ و پەیوەندی باوەر-٣٧٣

ڕاداری مێعراج-٤ دوورمەوداترین ڕاداری ئەم سیستەمەیە. ئەم ڕادارە هاوشێوەی ڕاداری گەورەی 64N6E2 لە سیستەمی S-300 کاردەکات، بەڵام تایبەتمەندی باشتری هەیە. بۆ بەراوردێکی باشتر سەرەتا باس لە تایبەتمەندییەکانی ڕاداری 64N6E2، پاشان باس لە ڕاداری مێعراج-٤ دەکەین:

ڕاداری 64N6E2 تایبەت بە S-300 ڕادارێکی سێ ڕەهەندییە و زۆرترین مەودای ٣٠٠ کم و توانای دیاریکردنی ٢٠٠ ئامانجی هەیە. هەروەها ڕاداری شوێنپێهەڵگر توانای شوێنپێهەڵگرتنی ١٢ ئامانجی لە یەک کاتدا هەیە و ئەم ئامانجانە بۆ ڕاداری شەڕکەر دیاری دەکات بۆ بە ئامانجکردن. سیستەمی S-300 توانای ئەوەی هەیە ئامانجەکان لە دووری ٢٠٠ کیلۆمەتردا تێکبشکێنێت.

ڕاداری مێعراج-٤ ڕادارێکی دوورمەودا و سێ ڕەهەندی چالاکە کە لە ٤٠ ڕیز شەپۆلبەر دروستکراوە. قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی ئەم ڕادارە لە پیشەسازی ئەلیکترۆنی شاری شیرازی ئێران ئەنجامدراوە. زۆرترین مەودای ئەم ڕادارە ٤٥٠ کم و زۆرترین بەرزی ١٣٠ کم و زۆرترین مەودا بۆ ئامانجە بالیستیکییەکان ١٢٠٠ کم، و توانای دەستنیشانکردنی ٣٠٠ ئامانج و شوێنپێهەڵگرتنی ١٠٠ ئامانجی له‌هه‌مان کاتدا هەیە.

هەروەها ڕاداری کۆنترۆڵکردنی تەقەی ئەم سیستەمە سەر بە پیشەسازی ئەلیکترۆنی شیرازە. ئەم ڕادارە چالاکە لە ڕیزبەندی سکانکراوی ئەلیکترۆنی (AESA) بە ئەگەری کەمی شوێنپێهەڵگرتنی (LPI)یە. زۆرترین مەودای دۆزینەوەی ئامانجەکان لەلایەن ئەم سیستەمە ٣٢٠ کم، بەرزترین دۆزینەوە ٦٥ کم، زۆرترین مەودا ٢٦٠ کم و توانای دۆزینەوەی هاوکاتی ٣٠٠ ئامانجی هەیە، هەروەها توانای شوێنپێهەڵگرتنی هاوکاتی ٦٠ ئامانج و بەرپەرچدانەوەی هاوکاتی ٦ ئامانج و ئاراستەکردنی هاوکاتی دوو مووشەک بەرەو یەک ئامانج هەیە.

هەروەها ڕاداری ڕیزبەندی قۆناغی فرە مەبەستی حافیز وەک ڕاداری گەڕان و شوێنپێهەڵگرتن بۆ سکانکردنی شوێنە نزمەکان بەردەستە، کە توانای شوێنپێهەڵگرتنی لە کاتی دۆزینەوەی (TWS) هەیە. زۆرترین مەودای ٣٠٠ کم و توانای دۆزینەوەی ١٠٠ ئامانج یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی.

ڕاداری گەڕان و پشکنینی حافیز

ڕادارەکانی سیستەمی باوەر لە درێژی شەپۆلی X بۆ بەرپەرچدانەوە تا شەپۆلی C بۆ گەڕان و بەدواداچوون بەکاردەهێنن.

ڕادارێکی تری ناو سیستمی باوەر-٣٧٣ ڕاداری عەلیمە کە بە ڕادارێکی پاسیڤ یان ناچالاک دادەنرێت. ڕاداری پاسیڤ بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕی ئەلیکترۆنی و زیادکردنی مەودای دۆزینەوەی ئامانجە دزێوەکان بەکاردەهێنرێت. ئەم جۆرە سیستەمە بە شێوەیەکی پاسیڤ کار لەسەر شەپۆلە سێ ڕەهەندییەکانی سیستەمی فڕۆکەکان، وەک لینکی ١٦، شەپۆلی ناسینەوەی دۆست لە دوژمن (IFF) و شەپۆلەکانی سیستەمی گەشتیاری (GPS) دەکات. لە ئەگەری دروستبوونی تەشویش لە شوێنپێهەڵگرتنی ڕادارەکاندا، سیستەمە پاسیڤەکانی توانای بەدواداچوونی ورد یان یارمەتیدان بۆ بەدواداچوونی وردی فڕۆکە یان سەرچاوەی تەشویشیان هەیە، کە بە دۆزینەوەی سەرچاوەی دەستێوەردانەکە، ئەگەری هێرشکردن بۆ سەرچاوەکە و نەهێشتنی دەستێوەردان دابین دەکات.

ڕاداری عەلیم

شەپۆلەکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و مۆبایل کە لەلایەن ڕاداری پاسیڤەوە بەکاردەهێنرێن بۆ دیاریکردنی فڕۆکە دزێوەکان بەسوودن. ڕادارە پاسیڤەکان پرۆسێسی ئەو جۆرە شەپۆلانە دەکەن، کە ئەمەش ئەرکێکی زۆر ئاڵۆزە و پێویستی بە لانیکەم ٦ قۆناغی پرۆسێسکردنی داتا هەیە؛ شوێنی فڕۆکەی دوژمن دەدۆزێنەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕاداری پاسیڤ جۆرێکە لە ڕاداری فرە ئیستاتیک (Multistatic radar) کە بە وەرگرتنی شەپۆلەکان کاردەکەن کە لەلایەن تەنێکی شاراوەوە دەگۆڕدرێن بۆ ئاراستەیەکی تر. سوودەکانی بەکارهێنانی ئەم شێوازە بریتییە لە توانای زۆر بۆ دیاریکردنی ئامانجەکان بە ئاستی ڕاداری نزم و ئامانجە فڕینەکان بە خێرایی و بەرزی کەم. هەروەها بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی شەپۆل لەم جۆرە ڕادارەدا، ڕادارە پاسیڤەکان نادۆزرێنەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دەتوانرێت ئەم جۆرە ڕادارانە لە نزیک دوژمن جێگیر بکرێت.

بەپێی ئەم ڕوونکردنەوەیە، ڕاداری پاسیڤی عەلیم کە مەودای ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ کم بۆ دیاریکردنی هەموو جۆرە ئامانجێکی ئاسمانی شاراوە و تەنانەت مووشەکی کروز بە بەرزی فڕینی کەمتر لە ٢٠ مەتر هەیە، نیشانەی توانای بەرزی پسپۆڕانی ئێرانی لە بواری بەرهەمهێنان و پرۆسێسکردنی ڕادار و کۆمپیوتەر و زانیارییە. بۆیە ڕاداری عەلیم بە ڕادارێکی زۆر گرنگ بۆ هێزی بەرگری ئێران دادەنرێت.

سیستەمی “جنگال صاعقه” سیستەمێکی یارمەتیدەرە کە لە باندەکانی X و Ku چالاکە، کە بۆ دیاریکردنی ئامانجە تایبەتەکان وەک ڕاداری (AWACS) بەکاردێت. ئەم سیستەمە بە شێوەیەکی کاریگەر توانای ڕووبەڕوبوونەوەی ڕدارەکانی (AWACS) دوژمن زیاد دەکات. هەروەها ئەم سیستەمە توانای ڕووبەڕوبوونەوەی مووشەکی کروز لەگەڵ تێکدانی هاتوچۆی فڕۆکەکانی دوژمن دەڕەخسێنێت.

سیستەمی جنگال صاعقه

ئەو ئۆتۆمبێلە تاکتیکیانەی کە لە سیستەمی باوەر بەکاردێن دوو جۆرن: زەفەر و زولجەناح. بەڵام ئەوەی دیارە زولجەناح لەگەڵ تێپەڕبوونی کات لەئێستادا لە سیستەمی باوەر-٣٧٣ بەکار ناهێنرێت.

ئۆتۆمبێلی تاکتیکی قورسی زەفەر-٨٨٢٤ پێکهاتەی ٨x٨ی هەیە؛ واتە ٤ میحوەری جوڵاوی هەیە و زۆرترین توانای هەڵگرتنی بار ٢٤ تۆنە. شاسی ئەم بارهەڵگرە لە بارهەڵگری MAZ-537 وەرگیراوە. بارهه ڵگرەکەی زەفەر وەک هەڵگری سەرەکی ڕاداری گەڕان و هەروەها ڕاداری سەرەکی سیستەمی باوەی-٣٧٣ بەکاردەهێنرێت. هەروەها لە تاقیکردنەوە نوێیەکانی سیستەمی باوەر-٣٧٣دا وەک هەڵگری دوو لانچەر بەکارهێنراوە.

ئۆتۆمبێلی تاکتیکی قورسی زەفەر-٨٨٢٤

ئۆتۆمبێلی تاکتیکی قورسی زولجەناح ئۆتۆمبێلێکی قورسی ١٠x١٠یە. ئەم ئۆتۆمبێلە هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی زەفەر شاسی ماز-٥٣٧ بەکاردەهێنێت. تا ئێستا زۆرترین توانای بارکردنی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەهۆی گۆڕانی شاسی و زیادکردنی ئەکسیل، پێویستە توانای هەڵگرتی کێشی زیاتری لە زەفەر هەبێت. زولجەناح بۆ هەڵگرتنی لانچەری سەیاد-٤ بەکاردێت. ئەم بەرهەمە بە هۆی ئاڵۆزییەکانیەوە لە زەفەر گرانتر دەبێت.

ئۆتۆمبێلی تاکتیکی زولجەناح

لانچەری سەیاد-٤ یەکێکی دیکەیە لە پێکهاتەکانی سیستەمی باوەر-٣٧٣. ئەم لانچەرە بە پێچەوانەی مۆدێلە ڕووسییەکان، هاوشێوەی لانچەرەکانی سیستەمی پاتریۆت دیزاین کراوە. هەر ئۆتۆمبێلێکی زولجەناح دەتوانێت چوار لانچەری سەیاد-٤ هەڵبگرێت.

لانچەری سەیاد-٤

باوەر ٣٧٣ توانای بەکارهێنانی چەندین جۆری مووشەکی هەیە. ئەم توانایە ڕێگە بە سیستەمی باوەر-٣٧٣ دەدات کە وەک سیستەمی ئێس-٤٠٠ توانای کارکردن لە مەودا و بەرزییە جیاوازەکانی هەبێت. سەرەڕای ئەوەش، تا ئێستا تەنها مووشەکی سەیاد-٤ بە فەرمی بۆ بەکارهێنان لە سیستەمی باوەر-٣٧٣ راگەیەندراوە.

مووشەکی سەیاد-٤ مەودای ٢٠٠ کم و بەرزی ٢٧ کم، هاوشێوەی مووشەکی 48N6E2 لە سیستەمی ئێس-٣٠٠ هەیە.

مووشەکی سەیاد-٤ دەتوانێت ئامانجەکان بە خێرایی تا ٤٨٠٠ مەتر لە چرکەیەکدا هەیە. ئەمە لەکاتێکدایە کە مووشەکی 48N6E2 توانای تێکشکاندنی ئامانجەکانی بە خێرایی تا ٢٨٠٠ کم هەیە. جێی ئاماژەیە موشەکی سیستەمی دژە بالیستی ٢٥٠٠ توانای بەرەنگاربونەوەی ئامانجەکانی تا خێرایی ٤٥٠٠ مەتر لە چرکەیەکدا هەیە.

وەک ژمارەکان نیشانمان دەدەن، مووشەکی سەیاد-٤ لە ڕووی دژە بالیستیکەوە لە سیستەمی ئێس ٣٠٠ و دژە ٢٥٠٠ باشترە و گەیشتووەتە مووشەکی ٤٨N٦DM لە سیستەمی ئێس ٤٠٠دا. هەروەها توانای هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی وەک فڕۆکەی جەنگی و کروز هەیە. نمونەیەکی دیکەی مووشەکی سەیاد-٤ بە ناوی سەیاد-٤ بی ئاشکرا کراوە کە مەودای تا ٢٥٠ کم هەیە. لە دوایین تاقیکردنەوەکانیشدا مووشەکی سەیاد-4B توانیویەتی لە دووری ٣٠٤ کیلۆمەتر ئامانجەکان بپێکێت.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە سیستەمی باوەر لە مۆدێلی S-300 ەوە وەرگیراوە، شێوازی ڕێنماییکردنی مووشەکی سەیاد٤یش دەبێت هاوشێوەی سیستەمی S-300  (Track-via-missile) بێت. لەم شێوازە ڕێنماییەدا، مووشەکەکە تایبەتمەندییەکانی ڕاداری نیمچە چالاک (SARH) و ڕێنمایی فەرمانی ڕادیۆیی تێکەڵ دەکات. ئەم شێوازە زۆر وردترە لە لێدانی ئامانج، بە تایبەت لە مەودای دووردا، بە بەراورد لەگەڵ شێوازەکانی تر. ئەم مووشەکە لەسەر ژمارەیەک مووشەکی دوور مەودای زەوی بۆ ئاسمان (SAM)، لەنێویاندا MIM-104 پاتریۆت بەکاردێت.

تایبەتمەندییەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی مەودای دووری باڤار-٣٧٣:

مەودای: + ٣٠٠ کیلۆمەتر

ژمارەی موشەکەکان: ٤ موشەک

جۆری مووشەک: سەیاد-٤ و سەیاد-٤ب

ڕادارەکان:

– ڕاداری ڕیزبەندی قۆناغی چالاک “مێعراج-٤” بە مەودای ٤٥٠ کیلۆمەتر

– ڕاداری کۆنترۆڵکردنی تەقەی ئەلیکترۆنی چالاکی “سا شیراز”

– ڕاداری فرە مەبەستی حافیز

– ڕاداری پاسیڤی عەلیم

ئۆتۆمبێلی هەڵگر: ئۆتۆمبێلی تاکتیکی زەفەر یان زولجەناح

رێکەوتی بەکارهێنان: ٢٢ی ئابی ٢٠١٨

توانای بەرپەچدانەوە: فڕۆکەی جەنگی، هێلیکۆپتەر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، مووشەکی کروز، مووشەکی بالیستی

دروستکراو: ئێران

تایبەتمەندییەکانی مووشەکی سەیاد-٤:

مەودای: + ٢٠٠ کم

خێرایی: نادیارە

بەرزی بەرپەچدانەوە: ٢٧ کم

تیرەی: ٥١٥ ملم

درێژی: ٧.٥ مەتر

کێشی سەری جەنگ: ١٨٠ کیلۆگرام

تایبەتمەندیەکانی مووشەکی سەیاد 4B:

مەودای: + ٣٠٠ کم

خێرایی: ماک ١.٦

بەرزی بەرپەچدانەوە: ٣٢ کم

تیرەی: ٥١٥ ملم

درێژی: ~ ٨ مەتر

کێشی سەری جەنگ: نادیارە

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *