مانۆڕی هاوبەشی ئەرتەشی ئێران + ڤیدیۆ
پێنجشەممە 29 كانونی یهكهم 2022 - 16:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=21092
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەرماندەی مانۆڕی هاوبەشی زولفەقار ١٤٠١ی ئەرتەشی ئێران وتی: ئەم مانۆڕە ئەمشەو لە ناوچەی جاسک و ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز تا دەگاتە باکووری زەریای هیندی دەست پێدەکات.
ئەمیر دەریاوان حەبیبوڵڵا سیاری، فەرماندەی مانۆڕی هاوبەشی زولفەقار ١٤٠١ی ئەرتەشی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمشەو مانۆڕی هاوبەشی زولفەقار ١٠٤١ لە ناوچەی جاسک و ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز تا دەگاتە باکووری زەریای هیند دەست پێدەکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم مانۆڕە کە وەک بەشێک لە مەشق و ڕاهێنانی ساڵانەدا بۆ باشترکردنی هێزی شەڕکردن ئەنجام دەدرێت، بەشێک لە هێزی پیادە، زرێپۆش، سیستەمی بەرگری ئاسمانی، کەشتیە ژێر ئاوییەکانی هێزی دەریایی ئەرتەش، بە پشتیوانی بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی هێزی ئاسمانی بەرێوەدەچێت.
لێدوانەکان