ئەمریکا فشاری خستووەتە سەر عێراق بۆ ڕاگرتنی چالاکییەکانی ١٠ بانکی عێراقی

پێنجشەممە 29 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=21054

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جەبار عودە ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەمریکا فشاری خستووەتە سەر عێراق بۆ ڕاگرتنی چالاکییەکانی ١٠ بانکی عێراقی.

ناوبراو ڕایگەیاند کە قەیرانی دۆلاری ئەم دواییە بەهۆی هەوڵ و فشارەکانی واشنتۆنەوەیە بۆ سەر بەغدا بۆ گەیشتن بە هەندێک ئامانج، کە دیارترینیان داخستنی بانکە عێراقییەکانە لەژێر بیانووی قاچاخچێتی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات.

ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵەکانی ئەمریکای بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق و هەوڵ بۆ خراپ بەکارهێنانی یەدەگی دۆلاری ئەم وڵاتە لە ئەمریکا زانی و وتی واشنتۆن بەنیازە ئابووری بەغدا لاواز بکات و پلانە مەترسیدارەکان جێبەجێ بکات.

عودە ئاماژەی بەوەشکرد کە بۆ ڕێگریکردن لە فشاری ئابووری کۆشکی سپی پێویستە شوێنی یەدەگی دارایی وەک زۆرێک لە وڵاتانی دیکە بگۆڕین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *