دەوریەی سەربازی ڕوسیا لە باکوری سوریا

چوارشەممە 28 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=21033

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دەوریەی پۆلیسی سەربازی ڕوسیا بەبێ ئامادەبوونی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) لە باکوری سوریا ئەنجامدرا.

دەوریەی پۆلیسی سەربازی ڕوسیا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) بەبێ ئامادەبوونی سوپای تورکیا ئەنجامدرا. فەرماندە مەیدانییەکانی ڕوسیا هۆکاری ئامادەنەبوونی سوپای تورکیا و هەلیکۆپتەرەکانی سوپای ڕوسیا، بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا ڕایگەیاندووە.

ئەم کاروانە کە پێکهاتبوو لە چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕووسی لە گوندی غەریبەوە لە ١٥ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) دەستی بە دەوریەی کردەوە. دوای کۆتاییهاتنی دەورییەکە، هێزەکانی ڕوسیا بۆ بنکەی سرین لە باشووری کۆبانێ گەڕانەوە.

دوایین دەوریەی سەربازی هاوبەشی نێوان تورکیا و ڕووسیا لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ساڵدا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کۆبانی ئەنجامدرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *