کوژرانی سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

چوارشەممە 28 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=21028

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی سوپای ئەو وڵاتەی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، ئەم سەربازە لە کاتی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ میلیشیا کوردییەکان لە باکووری عێراق کوژراوە. لەگەڵ گیان لەدەستدانی ئەم سەربازە تورکە، ژمارەی قوربانیانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” بۆ ٧١ کەس بەرز بوویەوە.

لە ٦ی کانونی یەکەمی ئەمساڵیش وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی یەکێک لە سەربازەکانی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگەیاندبوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *