شاندی نێوەندگیری عومانی بەبێ راگەیاندنی ئەنجامی دانوستانەکان سەنعای بەجێهێشت

سێشەممە 27 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 12:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=21019

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شاندی عومان کە بۆ نێوەندگیری نێوان ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە چووبووە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن، بەبێ ئەوەی ئەنجامی دانوستانەکان ڕابگەیەنێت، سەنعایان بەجێهێشت.

لە ٢١ی کانونی یەکەم، شاندێکی عومانی بۆ نێوەندگیری لە نێوان هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودیە و حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن سەردانی سەنعای کرد و چەندین دیداری لەگەڵ ئەندامانی تیمی دانوستانکاری حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن و بەرپرسانی حکومەت و سەرکردەکانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا هەبوو.

“محەممەد عەبدولسەلام”، وتەبێژی ئەنساروڵڵا و بەرپرسی دانوستانکاری حکوومەتی رزگاری یەمەن لەم بارەیەوە راگەیاند بوو: “سەردانی شاندی عومان بە مەبەستی گەیاندنی پێشنیارەکان بە سەرکردایەتی ئەنجامدراوە. ئەم پێشنیارانە لە گفتوگۆ لەگەڵ سعودییەکان و لایەنە نێودەوڵەتییەکان باس کراون.”

عەبدولسەلام هەروەها راگەیاندبوو: “وڵاتانی دەستدرێژکار ئابوورییان کردە ئامانج و کێشەی ئابوورییان بە شێوەیەکی بەرچاو بە ئامانجگرتنی بانک و پارەی [وڵاتەکە] فراوانتر کرد. ئەگەر لە لایەنی مرۆییەوە پێشکەوتن بەدەستبهێنین، کە بریتییە لە پێدانی مووچە و کردنەوەی فڕۆکەخانە و بەندەرەکان، دەتوانین لە پرسەکانی دیکەشدا پێشکەوتن بەدەستبهێنین.”

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *