هێرشی گرووپە کوردییەکان بۆ سەر پێگەكانی چەکدارەکان لە باکووری حەلەب

سێشەممە 27 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=21016

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی گرووپە کوردییەکان بۆ سەر پێگەكانی چەکدارەکانی فەیلەق ئەلشام لە ناوچەی باسوفان، ژمارەیەک لە چەکدارەکان کوژران و بریندار بوون.

ڕۆژی رابردوو، گرووپە کوردییەکان هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی فەیلەق ئەلشام لە ناوچەی باسوفان لە باشووری شاری عەفرین لە پارێزگای حەلەب، و لە ئەنجامدا شەش ئەندامی هێزە چەکدارەکان کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

دوای ئاڵوگۆڕی تەقەی قورس، گرووپە کوردەکان توانیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دوو لەو شوێنانە کۆنترۆڵ بکەن کە دواجار فەیلەق ئەلشام بە ناردنی هێزی پشتیوانی گرووپە کوردییەکانی ناچار بە پاشەکشە کرد.

بەپێی زانیاریەکان ئەم هێرشە لەلایەن گروپی “ڕزگاری عەفرین”ەوە ئەنجامدراوە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بە یەکێک لە بەهێزترین هێرشەکان دادەنرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *