هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی و تۆپخانەیی تورکیا بۆ سەر ڕەققە و حەسەکە

دووشەممە 26 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 23:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=21007

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای چەند ڕۆژ لە ڕاگرتنی هێرشەکان، سوپای تورکیا هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانی و تۆپخانەییەکانی بۆ سەر پارێزگاکانی ڕەققە و حەسەکە دەستپێکردەوە.

دوای چەندین ڕۆژ لە ڕاگرتنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سووریا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا کێڵگەیەکی بەخێوکردنی مریشکیان لە ناوچەی قەحتانیە لە ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆی پارێزگای حەسەکە کردە ئامانج کە لە ئەنجامدا چوار ژن و منداڵێک بریندار بوون.

هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بارەگا و ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە ناوچەی قەحتانیە و گوندی تەویل لە ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ کردە ئامانج، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک لە هێزە کوردییەکان لەوانە فەرماندەیەکی مەیدانی کوژران.

لە درێژەی ئەم هێرشانەدا، تۆپخانەکانی هێزەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی ئەلکۆزلیە، تەویلە و تەل تەویلیان لە نزیک شاری تەل تەمر لە پارێزگای حەسەکە و گوندی سەیدا، ڕێگای خێرای ئێم ٤ لە نزیک عەین عیسا لە پارێزگای ڕەققە کردە ئامانج.

شایانی باسە کە ئەم هێرشانە هاوکات لەگەڵ لێدوانی وەزیری بەرگری تورکیا سەبارەت دانوستانی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی باکوری سووریا ڕوویانداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *