زانایەکی گەورەی ئیسرائیلی کوژرا/ ئێران تۆلەی فەخریزادەی کردەوە؟

دووشەممە 7 حوزه‌یران 2021 - 18:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=2100

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئاڤی هار ئێوین، پلاندانەری بەرنامەی موشەکی و سەرۆکی پێشووی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی (هەوا فەزا)ی ڕژێمی زایۆنستی کوژرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئاڤی هار ئێوین، پلاندانەری بەرنامەی موشەکی و سەرۆکی پێشووی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی (هەوا فەزا)ی ڕژێمی زایۆنستی کوژرا.

لە درێژایی شەڕی ئەم دواییەی ڕژێمی ئیسرائیل و غەزە، شوێنی مانەوەی ئاڤی هار ئێوین لە هۆتێلی ئێفندی لە ناوچەی “عکا” بە چەند بۆمبێکی دەستکردەوە کرایە ئامانج.
بە هۆی ئەم هێرشە گوماناویە چەندین کەسایەتی گرنگی دیکەی ڕژێمی زایۆنی بریندار بوون، و ئاڤی هار ئێوین تووشی سووتانێکی سەخت بوو و لە ١١ی مانگی رابردووەوە لە ناوەندێکی پزیشکیی حەیفا لە حاڵەتی بێهۆشی تەواو دا بوو.
لە پێشینەکانی ئاڤی، بەرپرسیارێتی و سەرپەرشتیکردنی تیمی سووتەمەنی مانگی دەستکردی “شاویت”، فەرماندە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ناوچەکانی دەوروبەری دامەزراوەی ئەتۆمی دیمۆنا و سەرۆکی دەزگای بۆشایی ئاسمان (فەزا)ی رژێمی ئیسرائیل لە نێوان ساڵانی ١٩٩٥ تا ٢٠٠٤ لەخۆ دەگرێت.

بێنی گانتز وەزیری بەرگری ڕژێمی زایۆنستی لە کاردانەوەی بە کوژرانی ئاڤی هار ئێوین لە تویتەکەیدا گوتی: ” زۆر دڵتەنگم بە مردنی ئاڤی هار ئێوین، براوەی خەڵاتی بەرگریی ئیسرائیل و سەرۆکی پێشووی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی کە بەشێکی گەورەی لە پاراستنی “ئیسرائیل” هەبوو.

شاری “عکا” یەکێک لەو شارانە بوو کە لە درێژایی شەڕی ١١ ڕۆژەی غەزە، زۆرترین پێکدادان لە نێوان زایۆنییەکان و فەلەستینیەکانی ئەو ناوچەیە، تێدا روویدا بوو.

هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کوژرانی ئاڤی هار ئێوین ـیان لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی تۆڵەسەندنەوەدا زانیوە. هەندێکیش لەو باوەڕەدان کوژرانی ئاڤی هار ئێوین، لە وەڵامی تیرۆرکردنی موحسێن فەخریزادە، زانای موشەکی ئەتۆمی ئێران کە لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا لەلایەن دەزگای هەواڵگری مۆسادەوە لە نزیک تاران تیرۆرکرا، ئەنجام دراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *