هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەنگڵس + ڤیدیۆ

دووشەممە 26 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 09:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=20985

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ئۆکرانیا بە یەک یان چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ هێرشی کردە سەر بنکەی سەربازی ئەنگڵس لە ڕۆژئاوای ڕووسیا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەرچاوە ناوخۆییەکان لە شاری ساراتۆڤ تەقینەوەیەک لە بنکەی ئاسمانی ئەنگڵس و هەروەها لێدانی زەنگی مەترسیان لە شاری ساراتۆڤ بڵاوکردەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە هۆکاری ئەم تەقینەوەیە لەناوبردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی بووە لە نزیک بنکەی ئاسمانی ئەنگڵس. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەم وەزارەتە، لەم هێرشەدا سێ سەربازی ڕووسیا برینداربوون و باس لەوە دەکرێت بارودۆخیان ناجێگیرە.

بنکەی ئاسمانی ئەنگڵس شوێنی فڕۆکە بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی توپولۆڤ ٩٥ (Tu-95) و توپولۆڤ ١٦٠ (Tu-160)ی سوپای ڕووسیا و هەروەها سەرچاوەی زۆربەی ئۆپەراسیۆنە مووشەکییە بەرفراوانەکانی دژ بە ئۆکرانیایە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سوپای ئۆکرانیا پێشتر لە ٥ی کانوونی یەکەمدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی تو-١٤٠ هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی سەربازی دیاگیلێڤ لە پارێزگای ڕیازان و فڕۆکەخانەی ئەنگلێڤ لە پارێزگای ساراتۆڤ لە ڕووسیا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *