خۆپیشاندەرانی قەرەباغ داوای کردنەوەی دەروازەی لاچینیان کرد + ڤیدیۆ

یەکشەممە 25 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 18:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=20975

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی قەرەباغ لە شاری خانکەندی گردبوونەوە و داوایان کرد دەروازەی لاچین بکرێتەوە کە لەلایەن کۆماری ئازەربایجانەوە ماوەی دوو هەفتەیە داخراوە.

ماڵپەڕی هەواڵی ئەرمەنی “نیوز” ئەمڕۆ (یەکشەممە) بڵاویکردەوە، هەزاران کەس لە خەڵکی قەرەباغ لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی ناوەندی ئەم ناوچەیە ئەرمەنی نشینە گردبوونەوە و داوایان کرد رێگای لاچین بکرێتەوە.

دەروازەی لاچین تاکە ڕێگای نێوان ناوچەی ناگۆرنو-قەرەباغ و ئەرمینیایە و بەپێی ڕێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان هەرسێ وڵاتی ئەرمینیا، ڕووسیا و کۆماری ئازەربایجان لە ساڵی ٢٠٢٠، هێزەکانی ئاشتیپارێزی ڕووسیا سەرپەرشتی هاتوچۆ و دەستڕاگەیشتنی دانیشتوانی قەرەباغ بۆ ئەرمینیا لەم ڕێگایەدا دەکەن.

لە کاردانەوە بە داخستنی دەروازەی لاچین، زۆرێک لە زلهێزەکان و وڵاتانی بەشدار لە پڕۆسەی ئاشتی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا نیگەرانی خۆیان لە قەیرانی مرۆیی کە بەهۆی ئەم ڕووداوەوە هاتۆتە ئاراوە دەربڕیوە و داوای کردنەوەی ئەم رێگایان کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *