دانوستانەکانی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئاسمانی سووریا

یەکشەممە 25 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 16:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=20969

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری بەرگری تورکیا لە دانوستانی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی باکوری سووریا لە ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوورەکان لەدژی گرووپە کوردییەکان هەواڵی دایەوە.

لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ٢٤ی کانونی یەکەم لە ئەنقەرە، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیا بۆ وەرگرتنی مۆڵەت بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی سووریا لە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە باکووری سووریا بەردەوامە.

ناوبراو لەمبارەیەوە وتی؛
“ئێمە سەبارەت بە هەموو ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی نوێ لە باکوری سووریا، لەنێویاندا کردنەوەی ئاسمانی ئەو ناوچانە دانوستان لەگەڵ ڕووسیا دەکەین.”

ئەم دانوستانە لە کاتێکدایە کە لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، لەوانە ڕووسیا، ئێران و ئەمریکا، دژایەتی خۆیان بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی نوێی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی باکووری سووریا بە بیانووی ڕوبەڕوبوونەوەی گرووپە کوردییەکان راگەیاندووە.

شایانی باسە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی سوپای تورکیا و هێزە چەکدارانەی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ناوچەکانی باکوری سووریا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ئەمەش لەگەڵ هەڕەشەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ پاککردنەوەی ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا و ڕووبەڕووبوونەوە گرووپە کوردییەکان، دەنگۆی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی نوێ لە باکوری سووریا بەهێزتر کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *