حزبوڵڵای لوبنان: بە سەر تەواوی پیلانەکانی ئەمریکادا زاڵ دەبین

شەممە 24 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 16:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=20941

بەرپرسی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵڵای لوبنان جەختیکردەوە کە ئەم بزوتنەوەیە بە سەر تەواوی پیلانەکانی ئەمریکا لەم وڵاتەدا زاڵ دەبێت.

هاشم سەفییەدین وتی: ڕاستە کە ئەمریکا لە لوبنانە و گەمارۆی داوە و گوشار لە سەر وڵاتی ئێمە دادەنێت و باڵیۆزخانەکەشی دەستێوەردانی لە هەموو شتێکدا هەیە و ڕاستە کە لە چەندین ناوەندی سیاسی و وەزارەتیشدا دەستڕۆیشتوویی هەیە، بەڵام ئەمڕۆ تەنانەت ئەگەر لوبنان بۆ ماوەی ١٠ تا ٢٠ ساڵیش گەمارۆ بدات بە ئامانجەکانی ناگات، لە بەر ئەوەی کە کەسانی بەشەرەف، نیشتمانپەروەر و ئەندامانی خۆڕاگری لەم وڵاتەدان. بە لایەنگرانی ئەمریکا لە لوبنان، لە نێو سیاسەتمەداران، حزب و ئەو لایەنانەی کە بەردەوام هەوڵی ڕەزامەندیی ئەمریکا دەدەن، دەڵێین کە ئەوەی پێشتر ڕووی دەدا تووشی گۆڕانکاری بووە.

ناوبراو وتی: ئێمە کاتێک شەڕی دوژمنی زایۆنیستیمان دەکرد لە هەمان ڕۆژانی سەرەتاییەوە دەمانزانی کە ئەمریکا هاوکاری تەل ئەبیب دەکات، ئێمە لە سەرجەم شەڕەکاندا بە سەر دوژمندا زاڵ بووین و بە پشوودرێژی، زانیاری و ڕوونبینی لە بەرامبەر ئەو کەسانەی خۆیان فرۆشتووە، بە سەر تەواوی پیلانەکانی ئەمریکا لە لوبنان زاڵ دەبین.

بەرپرسی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵڵای لوبنان بەرامبەر بەوانەی کە ڕەخنە لە خۆڕاگری دەگرن، وتی: درۆکانتان هیچ سوودێکی بۆ ئێوە نییە، ئەم هەموو فێڵ و پیلانگێڕییە لە دژی خۆڕاگری سوودی بۆتان نەبووە و نایبێت. لێدوانەکانتان بۆ ڕق و کینی ئێوە دەگەڕێتەوە کە ڕوودای ساختە درووست دەکەن تا میدیاکان بڕوایان پێی هەبێت و بڵاوی بکەنەوە. ئەم هەوڵانە بۆ زیان گەیاندنە بە خۆڕاگری و دیسانەوە دەڵێین کە پەنا بۆ هەر شێوازێک ببەن بە ئەنجام ناگات. هەرچی لێدوانە سیاسییەکانتان زیاتر بکەن و خۆتان بە دەرەوە بفرۆشن و هاوکاری لە دەرەوە وەربگرن ئێمە پێتان دەڵێین کەس ناتوانێت ئێوە ڕزگار بکات و ئەگەر نیشتمانی خۆتان خۆش دەوێت بە چالاکییە سیاسی و نیشتمانی و ئەخلاقییەکانی پابەند بن و واز لە جنێودان و گاڵتەکردنی خەڵک بێنن.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *