داگیرکەرانی ئەمریکی ٩٥ تانکەر نەوتی دیکەیان لە سووریا دزی

هه‌ینی 23 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=20924

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ئەمریکا لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ٩٥ تانکەری نەوتهەڵگریان لە سووریاوە بۆ بنکەکانی لە عێراق گواستووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی ئەمریکا ٩٥ تانکەری نەوتهەڵگریان لەڕێگەی دەروازە نایاساییەکانی “ئەلوەلید” و “ئەلمەحمودییە” بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق گواستۆتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا) ڕۆژی پێنجشەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ناوخۆییەکان بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمریکا بارێکی نوێی نەوتی دزراوی سووریایان لەوانە ٦٥ تانکەر لە ڕێگەی دەروازەی نایاسایی مەحمودییە ​​و ٣٠ تانکەر لە ڕێگەی دەروازەی نایاسایی ئەلوەلیدەوە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکە بۆ عێراق گواستراوەتەوە.

لە سایەی شەڕی ئۆکرانیا و گەمارۆی نەوتی ڕووسیا کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، دزینی نەوتی سووریا لە لایەن ئەمریکاوە زیادی کردووە.

حکومەتی سووریا هەروەها چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەمریکییەکان لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا جگە لە تاڵانکردنی نەوت هیچ ئامانجێکی تریان نییە و بوونیان نایاساییە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *