دیداری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات + وێنەکان

چوارشەممە 21 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 18:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=20854

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە میانەی سەردانێکدا بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبووەوە.

لە ٢٠ی کانونی یەکەم، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و وەهاب هەڵەبجەیی، بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی لە میانەی گەشتێکی بۆ پارێزگای حەسەکەی سووریا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبوونەوە.
لەم دیدارەدا، کە میتۆ مەکفارلین، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە عێراق و سووریاش ئامادەی بوو، دوایین پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا، چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە، مەترسی داعش و شانە شاراوەکانی و پاراستنی پەیوەندی باش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و پەیوەندی پتەوی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی تاوتوێ کران.

شایانی باسە ئەمە یەکەمجارە بافڵ تاڵەبانی سەردانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بکات. سەردانەکەی تاڵەبانی بۆ حەسەکە لەم ماوەیە هەستیارەدا و هاوکات لەگەڵ دەنگۆی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی نوێی تورکیا لە باکووری سووریا، ئەوە دەریدەخات کە ناوبراو بە دوای پتەوکردنی پەیوەندییەکانی و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە. هەروەها عەبدی سوپاسی تاڵەبانی بۆ گەشتەکەی بۆ حەسەکە کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *