پێشهاتەکانی جوگرافیای داعش لە سەردەمی ئەبولحەسەن قوڕەشیدا

 یاسر قەزوینی حایری
نووسەر: یاسر قەزوینی حایری
چوارشەممە 21 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 19:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=20846

هەر جارێک خەلیفەیەکی نوێ هەڵدەبژێردرێت، داعش ڕاپۆرتی وردی ڤیدیۆیی سەبارەت بە بەیعەتی ئەندامانی لە شوێنە جیاجیاکان بڵاودەکاتەوە. ئەم وێنانە زانیاری باشیان تێدایە دەربارەی جوگرافیای بڵاوەپێکردنی داعش و هەروەها نیشان دەدات کە گروپەکانی داعش لەو شوێنانەی کە جێگیرکراون چەندە لەژێر فشاردان، یان چەندە توانای مانۆڕ و جوڵەیان هەیە.

بێ گومان بۆ تێگەیشتن لە هەر ڕەوت، گروپ یان تاکێک، پێش هەموو شتێک پێویستە ئەو بەرهەم و بەڵگەنامانەی کە بەجێیان هێشتووە، هەرچەند گوماناوی بن، لەبەرچاو بگیرێن. دیاردەی داعش لەوە بەدەر نییە، بەڵام جێگای سەرنجە کە تێگەیشتنی زۆرێک لە شرۆڤەکاران و تەنانەت ئەکادیمیستەکانیش بەرامبەر بەم ڕێکخراوە جیاوازە و دەبینین چەندین کتێب و بابەت لەسەر ئەم گرووپە نووسراون، بەڵام تەنانەت یەک ئاماژەش بە بەرهەم و بەڵگەنامەکانی ئەم گروپە نەدراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم گروپە بەڵگەنامەیەکی زۆری لە خۆی بەجێهێشتووە، کە هەندێکیان تەنانەت کوژرانی سەرکردەکانیشی لێکەوتووەتەوە، بەتایبەتی بەو وردبینییە تایبەتەی کە بەشی ڕاگەیاندنی ئەم گرووپە لە وەسفکردنی وردەکاری و ستراتیژی ڕاستگۆیانە کە هەیەتی، بابەتی میدیایی باشی بۆ شیکەرەوەکان ئامادە کردووە و دەیکات.
ماوەیەک پێش ئێستا و لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، داعش ڕایگەیاند کە خەلیفەکەیان ئەبولحەسەنی قوڕەیشی کوژراوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕاگەیاندنی خەلافەتی ئەم خەلیفەیە لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢ و دوای پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی خەلیفەی پێشوو ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ڕوویدا. واتە خەلافەتی ئەبولحەسەنی قوڕەیشی نزیکەی نۆ مانگی خایاند.
هەر جارێک خەلیفەیەکی نوێ هەڵدەبژێردرێت، داعش ڕاپۆرتی وردی ڤیدیۆیی سەبارەت بە بەیعەتی گرووپەکانی لە شوێنە جیاجیاکان بڵاودەکاتەوە. ئەم وێنانە زانیاری باشیان تێدایە دەربارەی جوگرافیای بڵاوەپێکردنی داعش و هەروەها نیشان دەدات کە گروپەکانی داعش لەو شوێنانەی کە جێگیرکراون چەندە لەژێر فشاردان، یان چەندە توانای مانۆڕ و جوڵەیان هەیە.

ئێستا لە ماوەی ٩ مانگدا، داعش دووجار بە پرۆسەی بەیعەتدان تێپەڕیوە و هەردوو جارەکەش ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی وردی بڵاوکردووەتەوە. بەراوردکردنی ئەم دوو ڕاپۆرتە ڤیدیۆییە دەتوانێت پێشهاتە جیاوازەکانی داعش لە جوگرافیای ئامادەبوونیدا تا ڕادەیەک نیشان بدات. لەم بابەتەدا بەنیازین بە بەراوردکردنی دوو ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢ و کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، پێشهاتەکانی کاریگەری جوگرافیای داعش تاوتوێ بکەین.
سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێین کە ڕاگەیاندنی خەلافەتی ئەبولحەسەن ئەلهاشمی لە ١٠ی ئازار بڵاوکرایەوە و ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی لە ویلایەتە جیاوازەکانی داعش لە نێوان ١١ی ئازار تا ١٧ی ئازار بڵاوکرانەوە. هەواڵی کوژرانی ئەبولحەسەن ئەلهاشمی و بەیعەت بە ئەبولحوسێن ئەلحسێنی لە ٣٠ی تشرینی دووەم بڵاوکرایەوە، هەروەها ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی بەیعەتەکان لە ١ی کانوونی دووەمەوە تا ١٧ی کانوونی دووەم بڵاوکرانەوە، و تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی دیکە بڵاونەکراوەتەوە. ئەگەری ئەوەش هەیە بەهۆی ئەو ماوەیەی کە تێپەڕیوە و بەهۆی کاتی بەیعەتەکانی پێشووەوە، ڕاپۆرتێکی نوێی ڤیدیۆیی بڵاو نەکرێتەوە. ئەنجامی بەراوردکردنی دوو ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

١- ڕاپۆرتە ڤیدیۆییەکانی بەیعەت لەگەڵ ئەبولحەسەن قوڕەیشی لەم ناوچانەی خوارەوە بوون:
شام، سۆماڵ، ئەنبار لە عێراق، باشووری عێراق، دیجلە لە عێراق، دیالە لە عێراق، سەڵاحەدین لە عێراق، کەرکوک لە عێراق، نەینەوا لە عێراق، باکووری بەغدا، یەمەن، پاکستان، خوراسان، سینا، ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ساحل لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، ناوچەی فاروق لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، ناوچەی بانک لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، سامبیسا لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، کارینوا لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، دەریاچەی چاد لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، لیبیا، هیندستان، ناوەڕاستی ئەفریقا.

ڕاپۆرتە ڤیدیۆییەکانی بەیعەت لەگەڵ ئەبولحسێن ئەلحوسینی لەم ناوچانەی خوارەوە بوون:
ئەدرەمبۆکار لە ناوچەی ساحل، دووەم ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی لە ساحلەوە، لە ناوچەکانی سێگۆشە و بورکینافاسۆ و ئەزواگ، سۆماڵ، دوو ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی لە عێراق، پاکستان، تونس، خوراسان، سینا، دوو ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی لە شام، دەریاچەی چاد لە ڕۆژئاوا ئەفریقا، ناوچەی ئەلفاروق لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، ناوچەی بانک لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، ناوچەی سامبیسا لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، ناوچەی گرینوا لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، ناوەڕاستی نەیجیریا لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، لوبنان، دوو ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی لە مۆزەمبیق، هیندستان، دوو ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی لە ئەفریقای ناوەڕاستەوە، کە یەکێکیان لە ناوچەی بینی بوو و یەمەن.

٢- ٢٤ ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی بەیعەتدان لەگەڵ ئەبولحەسەن قوڕەیشی و ٢٥ ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی بەیعەتدان لەگەڵ ئەبولحسێن ئەلحوسێنی هەیە، بەڵام ئەو ماوەی کە ڕاپۆرتەکانی ڤیدیۆیی بەیعەتدان لەگەڵ ئەبولحەسەن بڵاوکرانەوە زۆر کورتتر بوو لەو ماوەیەی کە تیایدا ڕاپۆرتە ڤیدیۆییەکانی بەیعەتدان لەگەڵ ئەبولحسێن بڵاوکرانەوە وە ڕەنگە دواتریش بڵاوبکرێنەوە، و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە داعش لەژێر فشاری زیاتردایە لەوەی ٩ مانگ لەمەوبەر بوو و بەدەست لاوازی زیاترەوە دەناڵێنێت.

٣- گۆڕانکارییەک کە بە ڕوونی لە بەراوردکردنی ئەو دوو ڕاپۆرتە ڤیدیۆییەدا دەبینرێت، بوونی ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی لە لیبیا لە ناو ڕاپۆرتە ڤیدیۆییەکانی بەیعەتدان بە ئەبولحەسەن قوڕەیشیە، کە لە ڕاپۆرتەکانی ڤیدیۆیی بەیعەتدان بە ئەبولحوسێن ئەلحسێنیدا بوونی نییە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتی ڤیدیۆی بەیعەتی ویلایەتی سینا بە جیاوازیەکی بەرچاو بە بەراورد لەگەڵ ویلایەتەکانی دیکە لە ١٥ی کانونی یەکەم بڵاوکراوەتەوە. هەروەها شێوەی وێنەکان ئاماژەن بۆ زۆر پرس. ئەگەر ڕاپۆرتی بەیعەتی ویلایەتی سینا بە ئەبولحەسەن بەراورد بکەین لەگەڵ بەیعەتی ویلایەتی سینا بە ئەبولحسێن، دەبینین جگە لە درەنگ هاتنی ئەم ڕاپۆرتە ڤیدیۆییە، ژمارەی بەشداربووان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و هەموو شتە سروشتییەکانی بەیعەتدان بە ئەبولحسێن بۆ ئەوەی ناوچەکە نەناسرێتەوە کاڵ کراوەتەوە. ئەمە له کاتێکدایه که وێنەکانی ویلایەتی سینا ٩ مانگ لەمەوبەر و له کاتی بەیعەتدان بە ئەبولحەسەن خەڵکی زیاتری له خۆ دەگرت و شتە سروشتییەکانی ناوچەکه لەو وێنانەدا لانەبرا بوون. ئەم بابەتە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە لەماوەی ئەم ٩ مانگەدا ویلایەتی سینای داعش فشارێکی زۆری لەسەر بووە.

٤- لەم نێوەندەدا، بوونی ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی لە بەیعەتەکانی داعش لە لوبنان بە ئەبولحسێن جێگای سەرنجە، ڕاپۆرتێک کە هاوشێوەی لە بەیعەت بە ئەبولحەسەندا نەبینراوە.

٥- خاڵێکی تری زۆر گرنگ لە ڕاپۆرتە ڤیدیۆییەکاندا، کەمبونەوەی ڕاپۆرتە ڤیدیۆییەکانە لە عێراق کە لە ٨ ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی بەیعەتدان بە ئەبولحەسەن، بۆ ٢ ڤیدیۆ لە بەیعەتدان بە ئەبولحسێن کەمکراوەتەوە، و ئەمەش ئەوە دەریدەخات کە پێدەچێت داعش لەم پرۆسەی ٩ مانگەدا لە عێراقدا توانای مانۆڕ و جوڵەی کەمتری هەیە.

٦- بەڵام لە لایەکی ترەوە، پەرەسەندنی جوگرافیای داعش لە ئەفریقا بە باشی لە ڕاپۆرتە ڤیدیۆییەکانەوە دەبینرێت. لەم نێوەندەدا جیابوونەوەی ویلایەتی ساحل لە ویلایەتی ڕۆژئاوای ئەفریقا بەتەواوی لە ڕاپۆرتە ڤیدیۆییەکانی بەیعەتدان بە ئەبولحوسێندا دەردەکەوێت. بە شێوەیەک کە ویلایەتی ساحل دوو ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی پێشکەش کردووە کە یەکێکیان لە ناوچەی ئەدرەمبوکار و دووەم ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی لە ناوچەکانی سێگۆشە و بورکینافاسۆ و ئازواغ لە ناوچەی مێژوویی لیپتاکۆیە کە بەشێکی باشووری ڕۆژهەڵاتی مالی و بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی بورکینا فاسۆ و بەشێک لە باشووری ڕۆژئاوای نیجەر لەخۆدەگرێت.

٧- بەڵام فراوانبوونی نفوز و کاریگەری داعش لە ئەفریقا لێرەدا کۆتایی نەهاتووە، و دەتوانین ببینین کە ویلایەتی ناوەڕاستی ئەفریقا تەنها لە بەیعەتدان بە ئەبولحەسەن ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆی پێشکەش کردووە، بەڵام لە بەیعەتدان بە ئەبولحسێن، لەلایەکەوە بووەتە دوو ویلایەت کە هەر یەک لەم دووانە واتە ویلایەتی مۆزەمبیق و ویلایەتی ناوەڕاستی ئەفریقا، دوو ڕاپۆرتی ڤیدیۆیییان پێشکەش کردووە کە پەرەسەندنی چالاکییەکانی داعش لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ و بەتایبەتی ناوچەی بینی و ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی مۆزەمبیق، بە تایبەت ناوچەی کابۆدێلگادۆ نیشان دەدات.

٨- ویلایەتی ڕۆژئاوای ئەفریقا یان ناوچەی کانوری لە ناوچەی دەریاچەی چاد لە باکوری ڕۆژهەڵاتی نەیجیریا و بەشێک لە کامیرۆن و نیجەر و چاد یەکێکە لە ناوچە گرنگەکانی کاریگەری داعش کە ئەمەش لە ڕاپۆرتە ڤیدیۆییەکانی بەیعەتدانی هەردووکیاندا دیارە، بەڵام ئەوەی ڕاپۆرتەکانی بەیعەتدان بە ئەبولحەسەن لەگەڵ ڕاپۆرتە ڤیدیۆییەکانی ئەبولحسێن جیادەکاتەوە، ئەوەیە کە لە بەیعەتدان بە ئەبولحسێن، ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی ناوەڕاستی نەیجیریا لە چوارچێوەی ڕۆژئاوای ئەفریقا پێشکەش دەکرێت، و ئەمەش ئەوە دەریدەخات کە چالاکییەکانی داعش لە نەیجیریاش بە بەراورد بە ٩ مانگ لەمەوبەر پەرەی سەندووە.

٩- ویلایەتی شامی داعش تەنها یەک ڕاپۆرتی بۆ بەیعەتدان بە ئەبولحەسەن پێشکەش کردووە، بەڵام دوو ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی بۆ بەیعەتدان بە ئەبولحسێن نێردراوە، و ئەمەش ئەوە دەریدەخات کە سەرەڕای فشارەکانی سەر داعش لە عێراق، کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی لە عێراق، کاری داعش لە سووریا کەمێک پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەوەی باس کرا هەندێک لایەنی پەرەسەندن یان سنووردارکردنی توانای مانۆڕ و جووڵەی داعشە لەو ناوچە جوگرافیانەی کە چالاکییە تیرۆریستییەکانی تێدا ئەنجام دەدات. بابەتێک کە بە هەر شێوەیەک لەسەر بنەمای ڕاپۆرتە ڤیدیۆیانە ئامادە کراوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە دواتر بە هەر هۆکارێک پێچەوانەی ئەمە دەربکەون. لە لایەکی ترەوە ئەم ڕاپۆرتە ڤیدیۆیانە دەتوانن زانیاری تریش بۆ توێژینەوە هەبێت، بابەتێک کە باسەکە درێژتر دەکات و پێویستی بە دەرفەتێکی تر هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *