ئایا داعش سەرکردەی بۆکۆحەرامی کوشتووە؟

یه‌ك شه‌ممه‌ 6 حوزه‌یران 21 - 23:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=2084

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: “ئەبوبەکر شکائو” فەرماندەی گروپی تیرۆریستی بۆکۆحەرام لە کاتی هێرشێکی داعش خۆی کوشتووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: “ئەبوبەکر شکائو” سەرکردەی گروپی تیرۆریستی بۆکۆحەرام لە کاتی هێرشێکی داعش خۆی کوشتووە.

بە پێی هەواڵەکانی میدیا ناوخۆییەکان، ئەبوبەکر شکائو ڕەتکردووەتەوە لەکاتی هێرشێکی چەکداری داعش بۆ سەر حەشارگەکەی لەدارستانی سامبیسا خۆی ڕادەست بکات و دواجار خۆی تەقاندۆتەوە.

لەسەر ووردەکاری کوژرانی سەرکردەی بۆکۆحەرام قسە و باسی جیاواز هەیە.
ئەم هەواڵە بە بڵاوکردنەوەی پەیامی ئەبو موسعەب ئەلبرناوی سەرکردەی گروپی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریقا ئالۆزتر بووە؛ ئەبو موسعەب باس لە دەسبەسەرکردنی سەرکردەی بۆکۆحەرام کردووە و داوای گفتوگۆ و ڕاگرتنی شەڕی لە هەوادارانی شکائو بەرامبەر بە داعشی کردووە، کە ئەمەش خۆی ئاماژە لە بەرگری ئەو هەوادارانە لە بەرامبەر داعش دەدات.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە کە سەرچاوەکانی سوپا و حکومەتی نایجیریا هەواڵی کوژرانی سەرکردەی بۆکۆحەرامیان تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ئەبوبەکر شکائو لە مانگی ئازاری ٢٠١٥ بەیعەتی بە داعش دا، بەڵام لەبەر ئەوەی کاربەدەستانی داعش لەو باوەڕەدان دا بوون کە ئەبوبەکر یاسا شەرعییەکان لە ویلایەتی ڕۆژئاوای ئەفریقا جێبەجێ ناکات، ناکۆکی لە نێوانیاندا دروست بوو.

لە ئەنجامی ئەم ناکۆکییانەدا، داعش ئەبو موسعەب ئەلبرناوی ( کوڕی محەمەد بن یوسف سەرکردەی پێشووی بۆکۆحەرام )ی وەک سەرکردەی داعش لە ڕۆژئاوای ئەفریقا دەستنیشان کرد و لەگەڵ چەکدارانی سەر بە شکائو چوونە ناو شەڕەوە کە تا ئێستا بەردەوامە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .