هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر شاری ئەلباب + ڤیدیۆ

چوارشەممە 21 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=20832

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر شاری ئەلباب، یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش بە سەختی بریندار بوو.

ڕۆژی رابردوو ٢٠ی کانونی یەکەم، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا ماڵێکیان لە گەڕەکی “خۆلو” لە شاری ئەلباب لە پارێزگای حەلەب ی سووریا کردە ئامانج. دوای چەند خولەکێک لە هێرشەکە، ڕوون بووەوە کە یەکێک لە فەرماندەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش بە ناوی بەساع ئەحمەد ئەلسەوادی ناسراو بە ئەبو یاسر ئەلیەمانی لەم هێرشەدا کراوەتە ئامانج و بە سەختی بریندار بووە. ناوبراو دوای برینداربوونی گواستراوەتەوە بۆ بنکەیەکی پزیشکی، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر تەندروستی بڵاونەکراوەتەوە. هەروەها لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا چەندین هاوڵاتی مەدەنی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

باس لەوە دەکرێت کە لەم هێرشەدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ-9ی ئەمریکی بەکارهاتووە و پاشماوەی مووشەکەکە لە شوێنی ڕووداوەکە دەریدەخات کە ئەم هێرشە بە بەکارهێنانی مووشەکی AGM-179 ئەنجام دراوە.

تا ئێستا فەرماندەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا و بارەگای تیرۆریستی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *