بەکارهێنانی پرۆگرامە سیخوڕییەکانی ئیسرائیلی لەلایەن ئیماراتەوە

سێشەممە 20 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 12:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=20823

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لێکۆڵینەوە بڵاوکراوەکانی گۆڤاری “Foreign Affairs”ی ئەمریکی دەریدەخەن کە ئیمارات بۆ چالاکییە سیخوڕییەکانی لە دەرەوەی سنوورەکان، کەڵک لە پرۆگرامەکانی دروستکراوی کۆمپانیا زایۆنیستییەکان وەردەگرێت.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە کە لە ماڵپەڕی “ئیمارات لیکس”ەوە وەرگیراوە، لێکۆڵینەوەکانی “Foreign Affairs” دەریدەخەن کە پرۆگرامە سیخوڕییە پێشکەوتووەکان، جیهانی سیخوڕیی گۆڕیوە و لەنێویاندا چەند وڵاتێک لەوانەش ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە سەرووی لیستی چالاکییە سیخوڕییەکانەوەن.

بەپێی توێژینەوەکە، تێکەڵکردنی پیشەسازییەکی دەرەوەی کۆنترۆڵ لە تەکنەلۆژیا نوێیەکان لەگەڵ سیستەمێکی دیجیتاڵی بەربڵاو کە تێیدا مۆبایلە زیرەکەکان و ئامێرەکانی دیکە زۆرترین زانیاری تایبەتی بەکارهێنەرانیان لەخۆگرتووە، وا دەکات بتوانرێت چاودێری و بەدواداچوونی هەر کەسێک بکرێت لە هەر شوێنێکی جیهاندا.

هەروەها حکومەتەکان سەرنجی ئەم بابەتەیان داوە، بۆ نمونە ڕژێمی ئیسرائیل بە پێدانی مۆڵەت بۆ هەناردەکردنی پرۆگرامی “پێگاسۆس”ی کۆمپانیای زایۆنیستی “NSO” و فرۆشتنی پرۆگرامەکانی سیخوڕی بە وڵاتانی بیانی، کاریگەری دیپلۆماسی نوێی لە وڵاتانی جۆراوجۆری وەک هیندستان و پەنەما بەدەستهێناوە.

لە هەمان کاتدا، لێکۆڵینەوەکانی نیویۆرک تایمز دەریدەخەن کە مامەڵەکانی گروپی NSO یارمەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی داوە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنی بەناو “ئیبراهیم” لەگەڵ بەحرەین، مەغریب و ئیمارات.

لە لایەکی ترەوە وڵاتانی ئەندام لە ڕێککەوتنی کڕینی “پێگاسۆس” ئەم پرۆگرامە نەک تەنها لە دژی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان، ڕۆژنامەنووسان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGO) بەڵکو لە دژی ڕکابەرە جیۆپۆلەتیکییەکانیان بەکاردەهێنن.

لە ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ کۆمپانیای سیتیزن لاب بۆی دەرکەوت کە چەند ئامێرێکی سەر بە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و وڵاتانی هاوپەیمانی بەریتانیا بە بەکارهێنانی پرۆگرامی پێگاسۆس هاک کراون و یەکێک لە کڕیارانی کۆمپانیای NSO ئەم پرۆگرامە سیخوڕییەی بەکارهێناوە بۆ هاککردنی سیستەمێک لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە شەقامی داونینگ.

لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ کۆمپانیای ئەپڵ ١١ کارمەندی باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئۆگاندا ئاگادارکردەوە کە ئایفۆنەکانیان بە بەکارهێنانی هەمان پرۆگرام هاک کراون، بەڵام کۆمپانیای دابینکردنی پرۆگرامە سیخوڕییەکە لە کاردانەوە بەم هەواڵە، لە وەڵامی ئەگەری خراپ بەکارهێنانی کڕیارەکانیدا، بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ نەگرت و ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک بداتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *