هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق

سێشەممە 20 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 11:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=20821

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک موشەکیان ئاراستەی دەوروبەری دیمەشق کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە سەربازییەکانی سوریا، کاتژمێر ٠٠:٣٠ی ئەمڕۆ سێشەممە، رژێمی زایۆنیستی چەند مووشەکێکی لە لای باکووری دەریاچەی تەبەریەوە ئاراستەی دەوروبەری شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا کرد. سیستەمی بەرگری ئەم وڵاتە توانی ژمارەیەک لەو مووشەکانە تێکبشکێنێت. ئەم هێرشە بووە هۆی برینداربوونی دوو سەربازی سوریا و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

شایانی باسە لە ١٩ی تشرینی دووەمی ئەمساڵیشدا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان بەرەو ناوچەکانی ناوەڕاست و کەناراوەکانی سوریا تەقاندەوە و بەهۆیەوە چوار ئەندامی سوپای سوریا شەهید بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *